چۆنییەتی

چۆنیەتی ڕێگە گرتن لە داگیرکردنی قەبارەی 7 گێگابایت لە دوای نوێکردنەوە بۆ وەشانی داهاتووی ویندۆز 10

وەشانی داهاتووی ویندۆز ١٠ لە ژێر ژمارەی 1903 لە ڕێگایە و بەمنزیکانە بەردەست دەکرێت، بەڵام بە پێی چەند سەرچاوەیەک بێت وەشانەکە لە دوای دامەزراندنی بڕی ٧ گێگابایت لە بیرگەی ئامێرەکان داگیر دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی بەکارهێنەران بەدەست کەمی قەبارەی بیرگەوە دەناڵێنن یاخود نایانەوێت بڕێکی زۆر لە بیرگەکەیان بە بێسوود داگیر بکرێت، لەم بابەتەدا هەنگاوەکانی چۆنیەتی ڕێگە گرتنی قەبارەکەتان دەخەینە بەردەست پێش دامەزراندنی وەشانە نوێیەکەی ویندۆز ١٠ کە وا بڕیارە لەم بەهارەدا بەردەست بکرێت.

  • هەنگاوی یەکەم: فشار کردن لە دوگمەکانی Windows Key و R لەسەر تەختەکلیل.
  • هەنگاوی دووەم: نووسینی regedit لە پەنجەرە کراوەکەدا، لە پاشان کرتە کردن لە OK.
  • هەنگاوی سێیەم: لە پاش کردنەوەی ئەپی Registry Editor، بە دوای فۆڵدەری HKEY_LOCAL_MACHINE بگەڕێ.
  • هەنگاوی چوارەم: لە پاشان فۆڵدەرەکانی SOFTWARE > Microsoft > Windows > CurrentVersion > ReserveManager بکەرەوە.
  • هەنگاوی پێنجەم: کرتە لە فۆڵدەری ReserveManager بکە و لە ناویدا دوو جار کرتە لە فایلی ShippedWithReserves بکە.
  • هەنگاوی شەشەم: لە دوای کردنەوەی فایلەکە، پەنجەرەیەک دەکرێتەوە و لە نێویدا ژمارە 1 ـی تێدا نووسراوە، ژمارەکە بسڕەوە و بیکە بە ژمارە 0. لە پاشان کرتە لە OK بکە.Microsoft, Windows 10, Registry Editor
  • هەنگاوی حەوتەم: لە دوای ئەنجامدانی هەنگاوەکانی پێشوو، کۆمپیوتەرەکەت Restart پێبکە.

بەم شێوەیە ڕێگە دەگریت لە داگیرکردنی ٧ گێگابایت لە بیرگەکەت لە دوای دامەزراندنی نوێکارییەکانی ویندۆز ١٠ لە داهاتوودا لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە.

16 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936