هەواڵ

تۆڕی Netflix نرخەکانی بەژداریکردنی مانگانەی بەرز کردەوە

تۆڕی نێتفلێکس تایبەت بە فیلم و زنجیرە جیهانییەکان بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو نرخی بژاردەکانی مانگانەی Basic و Standard و Premium ـی بە ڕێژەیەکی کەم بەرز کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی CNBC چەند بەکارهێنەرێکی تۆڕەکە لە کاتی خۆ تۆمارکردنیان نرخەکانیان بەلاوە ناڕوون بووە و وەکو ئەو نرخانە نەبووە کە ٣ مانگ لەمەوبەر بینیبوویان و کڕیبوویان، لە دوای ئەوە دوێنێ (٢٠١٩/١/١٥) تۆڕی نێتفلێکس ڕایگەیاند کە نرخی بژاردەکانی مانگانەی تۆڕەکەی بەرز کردۆتەوە.

بژاردەی Basic نرخی لە ٨ دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ ٩ دۆلار بۆ هەر مانگێک، هەروەها بژاردەی Standard نرخی لە ١١ دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ ١٣ دۆلار بۆ هەر مانگێک. هەرچی دەربارەی نرخە نوێیەکەی بژاردەی Premium ـە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات سەیری فیلم و زنجیرەکان بکەن ڕوونی 4K، نرخی لە ١٤ دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ  ١٦ دۆلار.

ڕێژەی بەرز بوونەوەی نرخەکانی تۆڕەکە لە نێوان ٪١٣ بۆ ٪١٨ ـەدایە، ئەمەش بەرزترین نرخ و ڕێژەی نرخی بژاردەکانی مانگانەیە لە مێژووی ١٢ ساڵی تۆڕەکەدا. بە پێی چەند ڕاپۆرتێک دەنگۆ هەیە لەمساڵدا ئەپڵ خزمەتگوزارییەکی تایبەتی خۆی بە پەخشکردنی فیلم و دراماکان هاوشێوەی نێتفلێکس ڕابگەیەنێت بە خۆڕایی و یەک بخرێت لە نێو ئەپی TV ـی نێو ئامێرەکانی ئەپڵدا، وا پێشبینی دەکرێت بە ئەنجامدانی کارەکە لە لایەن ئەپڵەوە ڕێژەیەکی کەم لە بەکارهێنەرانی تۆڕی نێتفلێکس ڕوو لە کەمبوونەوە بکات.

سەرچاوە :

MacRumors

16 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
425