شاومی 20, كانونی دووه‌م 2019

شاومی لە ڤیدیۆیەکی نوێدا ئاشکرای دەکات مەودای کارکردنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای زیاتر فراوان کردووە

بە دڵنیایەوە هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە زۆرینەی مۆبایلەکانی داهاتوودا بەردەست دەکرێت و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایلیش لە هەوڵی ئەوەدان ئەم تەکنیکە زیاتر گەشەپێبدەن، لەم نێوەندەشدا کۆمپانیای شاومی یەکێکە لەو کۆمپانیایانە، لەم بارەیەوە لە ماوەی ڕابردوودا ڤیدیۆیەک لە تۆڕی Weiboـدا بڵاوکرابوویەوە تێیدا کۆمپانیای شاومی هەڵدەستێت بە پیشاندانی تەکنیکی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بە خێراییەکی زیاتر لەگەڵ کارکردنی لە ناوچەیەکی فراوانتردا.

ئاشکرایە ئەو هەستەوەری پەنجەمۆرەی لە ڕوونمای مۆبایلەکانی ئێستادا بەکاردێت تاڕادەیەک خێرایی کەمە و پێویستە بەکارهێنەریش پەنجەی لە شوێنێکی دیاریکراودا جێگیر بکات هەتاوەکو مۆبایلەکە بیناسێتەوە، بەڵام وا دیارە شاومی گۆڕانکاریەکی گەورە ئەنجام دەدات لەم تەکنیکە ئەمەش Lin Bin لە هەژماری کۆمپانیا لە تۆڕی Weibo ئاشکرایکردووە تەکنیکەکە لە لایەن شاومیەوە گەشەپێدەدرێت و چەند چرکەیەکی کەمیشی پێویست دەبێت هەتاوەکو پەنجەی بەکارهێنەر بناسێتەوە.

لەگەڵ زیادکردنی خێرایشدا وا دیارە ئەم تەکنیکەی شاومی بەردەست دەکرێت لە ناوچەیەکی فراوانتری ڕوونماکە ئەویش بەلایەنی کەمەوە هەتاوەکو ناوەڕاستی ڕوونماکە دەبێت، بەڵام هەتاوەکو ئێستا زانیاری زیاتر نییە لە بارەی پارێزراوتر بوونی تەکنیکەکە هەر بۆیە چاوەڕوان دەبین هەتاوەکو کۆمپانیای شاومی لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

بۆچونی تۆ