ئای ئۆ ئێس
23, كانونی دووهم 2019
10 ئەپ بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

بەردەوام گەشەپێدەران هەڵدەستن بە بەخۆڕایی کردنی هەندێک لە ئەپەکانیان کە بە پارەن بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی، لەم بابەتەشدا کۆمەڵێک ئەپ دەخەینە ڕووی ئێوەی خوێنەر کە بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر.
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بینەری چەندین کەناڵی تەلەفیزیۆنی ببیت بە ڕوونی HD لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت ئەو کەناڵانەی بەلاتەوە دڵخوازن لە لیستێکدا کۆیان بکەیتەوە.
لە رێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت زانیاریت لە بارەی خاوەن و گەشەپێدەری ماڵپەڕەکان دەست بکەوێت، لەو زانیاریانەش IP و چەند شتێکی دیکەش کە بە دڵنیایەوە گرنگن لە لای گەشەپێدەرانی وێب.
لە رێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە شێوازێکی نایاب نووسین لەسەر وێنەکانت دابنێیت لەگەڵ ئەوەشدا ئەپەکە چەندین کاریگەری بەردەست کردووە هەتاوەکو شێوازێکی جوان بە وێنەکانت ببەخشێت.
ئەپی مؤذن لە ڕێگایەوە دەتوانیت کاتەکانی بانگ و ئاڕاستەی قیبلە لەگەڵ نزیکترین مزگەوت لە شوێنی نیشتەجێبوونت دیاری بکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە ئاگادارکردنەوە و ویدجیت دەکات هەتاوەکو بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ ئەپەکەدا بکەیت.
Multi Translate Voice
ئەپەکە بەکاردێت بۆ کاری وەڕگێران، بە شێوەیەک دەتوانێت هەر زمانێک بۆ 3 زمانی دیکە وەربگێڕێت لە هەمان کاتدا و بە یەکەوە، هەروەها پشتگیری لە 100 زمانی جیاواز دەکات.
ئارەزووی گوێبیستبوون دەکەیت هەتاوەکو خوێندنەوە؟ کەواتە ئەم ئەپە بۆ تۆیە، چونکە لە ڕێگایەوە دەتوانیت بابەتی ماڵپەڕەکان گوێبیست ببیت لە جیاتی ئەوەی بیانخوێنیتەوە، سەرەڕای ئەوەش دەتوانیت ڕێژەی خێرایی خوێندنەوەش دیاری بکەیت.
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت دراوێک بۆ دراوێکی دیکە بگۆڕیت، ئەوەی پێویستە لە سەرت دیاریکردنی دراوەکەیە لەگەڵ ڕادەکە پاشان ڕاکێشان بۆ لای ڕاست یان چەپە هەتاوەکو ڕادەی گۆڕینی دراوەکە بزانیت.
ئەم ئەپە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی سەرجەم تێپەڕە وشەی ئەپ و ماڵپەڕان لە یەک شوێنی پارێزراودا، پاشان دەتوانیت لە ڕێگای بەکارهێنانی هەستەوەری پەنجەمۆرەوە زانیاریەکانت لەو ماڵپەڕە یان ئەپەکە دابنێیتەوە بێ ئەوەی پێویست بکات دووبارە بیانووسیتەوە.
Swim to Fly
ئەم ئەپە فێری چۆنیەتی مەلەکردنت دەکات هەنگاو بە هەنگاو و بە شێوازێکی دروست، هەروەها ئەپەکە چەندین وانەی ئامادەکراوی تێدایە بۆ سەرجەم ئاستەکانی وەک سەرەتایی و پێشکەوتووەکانیش یان بۆ سەرجەم تەمەنەکانی وەک منداڵ یان گەورەکان.
Spher – All Social Media Apps
ئایا ئارەزوو دەکەیت سەرجەم ئەپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە یەک شوێندا بەکاربهێنیت؟ کەواتە دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ئەپەوە کارەکە ئەنجام بدەیت، چونکە ئەم ئەپە ڕێگەت پێدەدات بە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و ئینستەگرام و چەندینی دیکە بەکاربهێنیت و بڵاوکراوەکانتی تێدا بەشداری پێبکەیت.
تێبینی:
- ماوەی بە خۆڕایی بوونی ئەپەکان دیاری نەکراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەتاوەکو 24 کاتژمێرە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.