سامسۆنگ

چۆن سەیری کۆنگرەی ڕاگەیاندنی گالەکسی S10 دەکەیت؟

دەیەمین نەوەی گالەکسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کە دەکاتە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو و کۆنگرەی MWC 2019، ڕادەگەیەنرێت کە چەرغێکی نوێی مۆبایلەکانی گالەکسییە و هەڵگری تایبەتمەندی جیاواز و پێشکەوتووە، سەبارەت بە تایبەتمەندییە پێشىینیکراوەکانی بخوێنەوە لەم بەستەرە.

لەم کۆنگرەیەی سامسۆنگدا دەکرێت مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ و چەند ئامێرێکی دیکەی کۆمپانیاکە ئاشکرا بکرێن. کاتی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی گالەکسی S10 بریتییە لە ڕۆژی ٢٠ی ٢ کاژێر 7pm GMT. خۆشحاڵانە دەتوانین ڕاستەوخۆ بینەری کۆنگرەکە بین.

سامسۆنگ پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ کۆنگرەکەی لە ماڵپەڕێ فەرمی خۆی دەکاتەوە. لێرەوە.

چی لە گالەکسییە نوێیەکان پێشبینی دەکەین؟

ئەوەی زۆرتر لە زۆر باسی لێوەکرا، ڕاگەیاندنی ٣ جۆری گالەکسی S10ـەیە کە بریتییە لە جۆری ئاسایی، پڵەس و لایت، بە نرخی جۆراوجۆر. زانیاری زیاتر لە تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانی گالەکسی S10.

سەرچاوە :

25 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498