ئاسایشی ئەلیکترۆنی
27, كانونی دووهم 2019
چۆن بێ هیچ ئەپێک پەڕگە و بوخچەکان (File – Folder) لە ئەندرۆید دەشاریتەوە؟

چەندین جارە مۆبایلەکەمان دەدەینە دەست خێزان و هاوڕێکان و بێگوومان زۆرێک شت هەن وەک وێنە و ڤیدیۆ کە نامانەوێت کەسی دووەم بیانبینن. دەتوانین ئەم کارە بە داگرتنی ئەپەکانی تایبەت بە شاردنەوەی وێنە و ڤیدۆ بکەین، بەڵام قەت بێ هیچ ئەپێک ئەم کارەت کردووە؟ بە هۆی فێڵێکی بچووک و بەسوودەوە وێنە و ڤیدیۆکانت بشارەوە بێ بەکارهێنانی هیچ ئەپێک.
شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان لە بوخچەیەکی نوێدا
- لێرەدا فۆڵدەر(بوخچە)ی نوێ لە ئەپئ بەڕێوەبردنی پەڕگەکان Fileی مۆبایلەکەت دروست دەکەین.
- ناوێک بۆ بوخچەکە دابنێ.
- پێش ناوی بوخچەکە، نوکتەیەک لە پێشیەوە دابنێ.
- پاشان دروستی بکە و ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی تێدا دابنێ کە دەتەوێت بیانشاریتەوە.
- ئێستا ئەو وێنە و ڤیدیۆ دیاریکراوانە لە ئەلبوومی مۆبایلەکەت دیار ناکەون!
شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان لە بوخچە هەبووەکان
- لە ئەپی بەڕێوەبردنی بوخچەکانت، ئەو بوخچەیە دیاری بکە کە دەتەوێت بێشاریتەوە.
- بڕۆ ناو بوخچەکە و پەڕگەیەکی نوێ دروست بکە.
- ناوی پەڕگەکە بنێ nomed.
- بەم شێوەیە بوخچەکەت دیار ناکەوێت
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.