هەواڵ 29, كانونی دووه‌م 2019

فەرمی: یاری Metro Exodus بەردەست دەبێت لە کۆگای Epic Games لە جیاتی Steam

کۆمپانیای Deep Silver و Epic Games ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە لە بارەی بوونی ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا بۆ بڵاوکردنەوەی یاری Metro Exodus لەسەر کۆگای Epic Games، بەڵام ئەی چی دەربارەی ئەو کەسانەی داواکاری پێشوەختەیان ئەنجامداوە بۆ بە دەستهێنانی یاریەکە لە ڕێگای کۆگای ستیمەوە؟ لەم بارەیەوە کۆمپانیا ڕایگەیاند سەرجەم ئەو کەسانەی داواکاریەکانیان ئەنجام داوە یاریەکەیان دەست دەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەتاوەکو ئێستا داواکاری پێشوەختەی یاریەکە بوونی هەیە لە کۆگای ستیم بەڵام ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر نابێت و بەم زووانە لە کۆگاکەدا لادەبرێت.

لەم بارەیەوە Tim Sweeney دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Epic دەڵێت:-

Metro Exodus یاریەکی ناوازەیە و بە دڵنیایشەوە یەکێکە لە یاریە چاوەڕوانکراوەکانی کۆمپیوتەر بۆ ساڵی 2019، ئێمەش هەڵدەستین بە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ Deep Silver بۆ ڕاگەیاندنی Metro Exodus بە پشتگیری Epic بۆ بە بازاڕکردن و هەروەها پێشکەشکردنی قازانجەکان بە بڕی لە سەدا 88%، هەر بۆیە بە دڵنیایەوە ئەمەش ڕێگە بە دروستکەرانی یاریەکان دەدات پارەیەکی باشتر تەرخان بکەن بۆ دروستکردنی یاریەکان و هەروەها باشترکردنی باری دارایی کۆگای یاریەکانیش.

هەروەها دکتۆر Klemens Kundratitz بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Deep Silverـیش وتی:-

ئێمە زۆر دڵخۆشین بە ڕێککەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیای Epic بۆ ڕاگەیاندنی یاری Metro Exodus لەسەر کۆمپیوتەرەکان لە ڕێگای کۆگا نوێیەکەیانەوە، هەروەها بە هۆی یاسا و مەرجە زۆر باشەکانی کۆمپانیای Epic بڵاوکەرەوەی یاریەکان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر یاریەکان دروستبکەن و هەروەها قازانجی باشتریش بکەن، ئێمەش بە هۆی ڕێککەوتنمان لەگەڵ Epic دەتوانین قازانجێکی باشتر بکەین هەتاوەکو گرنگیەکی زیاتر بدەین بە بەشەکانی داهاتووی Metro.

تاگەکان Metro Exodus
بۆچونی تۆ