ئای ئۆ ئێس
30, کانوونی دووەم 2019
ئامرازی جەیڵبرەیکی Electra نوێکرایەوە و ئێستا جەیڵبرەیکی وەشانەکانی iOS 11.4 و 11.4.1 ـش دەکات

ئەمڕۆ گەشەپێدەرە بە تواناکەی ئامرازی Electra بە ناوی Cool Star، توانی بە سەرکەوتووی جەیڵبرەیکی وەشانەکانی iOS 11.4 و iOS 11.4.1 بکات، هاوکات ئامرازی Electra ـی نوێ کردەوە و لەمەودوا ئامرازەکە دەتوانێت جەیڵبرەیکی وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 11.4.1 بکات.
وەشانە نوێیەکەی ئامرازەکە وەشانی ژمارە 1.2.1 ـە، لە وەشانە نوێیەکەی ئامرازەکەدا ئێکسپڵۆیتی voucher_swap بەکار هاتووە لەگەڵ ئێکسپڵۆیتی جۆری دیکە بۆ وەشانەکانی دیکە. گشت گۆڕانکارییەکانی وەشانە نوێیەکەی ئامرازەکە بریتین لە:
- زیادکردنی پشتگیری جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.4 و iOS 11.4.1.
- زیادکردنی ئێکسپڵۆیتی async_wake بۆ وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو 11.1.2.
- بەکارهێنانی ئێکسپڵۆیتی voucher_swap لە empty_list ـدا بۆ وەشانەکانی iOS 11.2 تاوەکو 11.4.1.
- جارەسەرکردنی ڕێستارت بوونی لە ناکاو لە دوای جەیڵبرەیک.
بۆ جەیڵبرەیک کردنی ئامێرەکەت بە وەشانە نوێیەکەی ئامرازەکە، کرتە بکە بۆ دابەزاندن و چۆنیەتی دامەزراندنی.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.