هەواڵ
2, شوبات 2019
یاری Kholat بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی

ستۆدیۆی IMGN Pro لە ئێستادا هەستاوە بە بەردەستکردنی یاری ترسناکی Kholat بە خۆڕایی بەڵام تەنها بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، یاریەکە لە ساڵی 2015ـدا بە فەرمی ڕاگەیەنرا و چیرۆک و شێوازێکی یاریکردنی بەهێزی بۆ گەیمەران بەردەستکرد، هەروەها Kholat خاوەنی کەشێکی تەواو ترسناکە و بە هۆی بەهێزی چیرۆکەکەشیەوە وات لێدەکات لە کاتی ئەنجامدانی یاریەکە بە بەردەوامی بیر بکەیتەوە، پێشووتر یاریەکە بە نرخی 20$ بەردەستبوو بەڵام ئێستا بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی لە کۆگای ستیم و بە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر.
ئەوەی پێویستە لە سەرت دروستکردنی هەژمارێکە لە کۆگای ستیم پاشان گەڕانە بە شوێن یاری Kholat و زیادکردنیەتی بۆ سەر هەژمارەکەت، بەم شێوەیە یاریەکە بۆ هەمیشە دەچێتە سەر هەژمارەکەت و هەر کاتێک ئارەزووت لێبوو دەتوانیت دایبگریت و تاقیبکەیتەوە، ماوەی بە خۆڕایی بوونەکەش لە ئەمڕۆوە هەتاوەکو بەرواری 4/2/2019 بەردەوامە.
تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاریەکە:-
- OS: Windows 7 32 bit SP1
- Processor: Intel Core i3
- Memory: 4 GB RAM
- Graphics: GeForce GTX 470
- DirectX: Version 10
- Storage: 5 GB available space
بەستەری داگرتن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.