10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 2, شوبات 2019 بۆچوون

ئەپڵ چارەسەرکردنی کێشەکەی FaceTime ـی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست و داوای لێبوردنیشی لە بەکارهێنەران کرد

لە دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا کەلێنێک لە وەشانی iOS 12.1.3 و نێو ئەپی FaceTime ـدا دۆزرایەوە کە بووە هۆی گوێبیستبوونی دەنگی پەیوەندی پێکراو لە لایەن پەیوەندی پێکەر بە بێ وەڵام دانەوەی پەیوەندی، ئەپڵ دانی بە کێشەکەدا نا و ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا چارەسەری دەکات، بەڵام کۆمپانیاکە چارەسەرکردنی کێشەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.

ئەپڵ لێدوانی بۆ پێگەی 9to5Mac داوە و دەڵێت:

چارەسەری کەلێنەکەمان لە سێرڤەرەکانی ئەپڵدا کردووە و لە هەفتەی داهاتوودا وەشان ڕەوانە دەکرێت و تایبەتمەندی پەیوەندی بەکۆمەڵی FaceTime کارا دەکرێتەوە، سوپاسی خێزانی Thompson دەکەین بۆ ئاگادارکردنەوەمان دەربارەی کەلێنەکە. بە ڕاستگۆیانە داوای لێبوردن لە هەموو ئەوانە دەکەین کە توشی کاردانەوە و دڵەڕاوکێ بوون بە هۆی کەلێنە ئاسایشییەکە. چاوەڕوانی هەمووان لە کاتی ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیەدا بەرز دەنرخێنین.

وەکو ئەپڵ ئاماژەی پێداوە، هەفتەی داهاتوو لە ڕێگای وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێسەوە کەلێنە ئاسایشییەکە چارەسەر دەکەن، هەروەها سوپاسی خێزانی Thompson ـیشی کرد کە ئەپڵی ئاگادار کردبووەوە دەربارەی کەلێنەکە.

لە دوای ئاشکرابوونی کەلێنەکەوە، ئەپڵ بە زوویی پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵی لە ئەپەکەدا ناکارا کرد. هەروەها پێشووتر کەی ئای تی ئێن ڕێبەری خوێنەرانی کرد دەربارەی چارەسەر و خۆپاراستن لە کەلێنەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ