هەواڵ

کۆگای Epic Games لە ئێستادا بە داشکاندنی گەورەوە پشتگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

کۆگای Epic Games دووبارە لە هەنگاوێکی گەورەی دیکەیدا سەردەکەوێت بەسەر کۆگای ستیم، ئەویش بە پشتگیریکردنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داشکاندنی تایبەت لە یاریەکاندا بە ڕێژەی لە سەدا 50%، بێگومان ئەمە دڵخۆشیەکی گەورەیە بۆ گەیمەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چونکە وەک ئاشکرایە باری ئابووری بە شێوەیەکی گشتی لەم وڵاتانەدا وەک پێویست نییە، هەر بۆیە لە ئێستادا ئەگەر یاریەک نرخی 50$ بێت ئەوا دەتوانیت بە 20$ـێک یاریەکە بە دەست بهێنیت.

ئەم هەنگاوەی کۆمپانیاش بێگومان وا دەکات ژمارەیەکی زۆر لە گەیمەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبکەنە کۆگاکە چونکە وەک ئاشکرایە کۆگاکە هەموو دوو هەفتەیەک یاریەک دەکاتە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی، هەر بۆیە ئەمە دەبێتە هۆکاری دوورکەوتنەوەی ژمارەیەک زۆر لە گەیمەران لە کۆگای ستیم، ئەمانەی خوارەوەش لیستی کۆمەڵێک یارین داشکاندیان بۆ کراوە بۆ بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

گرنگترین داشکاندنەکان:-

  • یاری Metro Exodus بە نرخی 20$ دۆلار لە جیاتی 50$ دۆلار
  • یاری Darksiders III بە نرخی 26$ دۆلار لە جیاتی 60$ دۆلار
  • یاری Hello Neighbour بە نرخی 21$ دۆلار لە جیاتی 30$ دۆلار
  • یاری Subnautica بە نرخی 8$ دۆلار لە جیاتی 20$ دۆلار
  • یاری What Remains of Edith Finch بە نرخی 8$ دۆلار لە جیاتی 20$ دۆلار

تێبینی:-

  • بێگومان لیستەکەی سەرەوە سەرجەم یاریەکان نین کە داشکاندنیان بۆ ئەنجامدراوە، هەر بۆیە دەتوانیت بە سەردانکردنی ئەم بەستەرە نرخی سەرجەم ئەو یاریانە ببینیت کە داشکاندنیان بۆ ئەنجام دراوە (Epic Games).

پاش ئەم کارەی کۆمپانیا ئایا دەتەوێت هیچ یاریەک بکڕیت لە ڕێگای ئەم کۆگایەوە؟ یاخود تەنها لەسەر کۆگای ستیم دەمێنیتەوە؟

4 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726