ئای ئۆ ئێس

دواین هەواڵی جەیڵبرەیکی وەشانەکانی iOS 12 ؛ “بڵاوکردنەوەی جەیڵبرەیک نزیکە”

ساڵانە و لە دوای بەردەستکردنی وەشانە نوێیەکانی ئای ئۆ ئێس زۆرینەی بەکارهێنەرانی سیستەمەکە چاوەڕێی جەیڵبرەیکن. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمی Electra توانییان بە سەرکەوتوویی وەشانەکانی iOS 11.4 و iOS 11.4.1 جەیڵبرەیک بکەن، دەنگۆ و هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەدەن جەیڵبرەیک بۆ وەشانەکانی iOS 12 زۆر نزیکە و لە چەند هەفتەیەکی کەمی داهاتوودا بەردەست دەکرێت.

گەشەپێدەر Brandon Azad لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانی کەلێنێکی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بکاتە ئێکسپڵۆیت و بە ناوی voucher_swap ـەوە ئێکسپڵۆیتەکەی بەردەست کرد، لە ڕێگای ئەم ئێکسپڵۆیتەوە دەتوانرێت لە داهاتوودا جەیڵبرەیک بۆ وەشانە ئاماژە پێدراوەکان بڵاو بکرێتەوە، هەروەها لە ئێستادا یارمەتی گەشەپێدەرانی دیکەی داوە تاوەکو بتوانن ئەو ئەپانە درووست بکەن کە بە بێ سیدیا و بە بەکارهاتنی ئێکسپڵۆیتەکە بتوانن هەندێک کردار ئەنجام بدەن کە پێشووتر بە سیدیا ئەنجام دەدران. لە ئێستادا چەند ئەپێک سوودیان لە ئێکسپڵۆیتەکە بینیوە و بە نموونە:

  • GeoFilza

ئەم ئەپە لە لایەن گەشەپێدەر Geosnow ـەوە درووست کراوە، دەسەڵاتی ڕۆتی فایلەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس دەکاتەوە و دەتوانرێت گەشت بە نێو فایلەکانی ئای ئۆ ئێسدا بکەیت. هاوکات ئەپەکە تێکەڵەیەکە لە ئەپی Filza و ئێکسپڵۆیتی voucher_swap. ئەپەکە گونجاوە لەگەڵ وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 و لەگەڵ ئامێرەکانی ئایفۆن 6s و نوێتر کار دەکات.

داگرتن

  • CarrierChanger12

ئەم ئەپە گەشەی پێ دراوە لە لایەن گەشەپێدەر Peter ـەوە، لە ڕێگایەوە دەتوانیت ناوی شوێنی سیمکارتەت بگۆڕیت بۆ هەر ناوێک کە بتەوێت یاخود لۆگۆی لەسەر دابنێیت. ئەمیشیان تێکەڵەیەکە لە ئێکسپڵۆیتی voucher_swap. گونجاوە لەگەڵ وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 و لەگەڵ ئامێرەکانی ئایفۆن 6s و نوێتر کار دەکات.CarrierChanger12

داگرتن

  • rootlessJB 3.0

گەشەپێدراوە لە لایەن گەشەپێدەر Jake James ـەوە، لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانرێت تویک داببەزێندرێت و دەتوانێت دەسەڵاتی کردنەوەی SSH ببەخشێت بە ئامێرەکەت. ئەم ئەپە نوێ نییە و لە پێشوودا پشتگیری لە وەشانەکانی دیکەش دەکرد و ئێستا لەگەڵ وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 گونجاوە.

داگرتن

ئەپەکانی سەرەوە بە ناڕاستەوخۆیانە ئاماژە بەوە دەدەن کە بڵاوکردنەوەی جەیڵبرەیک بۆ وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 زۆر نزیکە. بە بڕوای ئێمە لە ئێستادا گەشەپێدەران دەتوانن ئەپی سیدیا لە ڕێگای ئێکسپڵۆیتەکەوە زیاد بکەن، بەڵام ڕەنگە کەمێک کێشەی تێدا بێت و وا پێویست دەکات پشتگیری خوار ئایفۆن 6s بۆ ئێکسپڵۆیتەکە زیاد بکەن کە لە ئێستادا تەنها پشتگیری ئایفۆن 6s و سەرووتر دەکات.

تێبینی:

ئێمە ئامۆژگاریتان ناکەین کە ئەپەکانی سەرەوە دابەزێنن، چونکە ڕەنگە لە داهاتوودا کێشە لە وەشانەکانتاندا درووست بکات. بەڵام ئەگەر خوازیارن دایان ببەزێنن دەتوانن کرتە لە دوگمەی داگرتنی ژێر وێنەکان بکەن لە کۆمپیوتەر و لە ڕێگای ئەپی Cydia Impactor ـەوە بۆ ئامێرەکانتان دایبمەزرێنن.

ئێکسپڵۆیت (Exploit): کلیلی دزەپێکردنی چوونە نێو سیستەمە کە لە ڕێگایەوە دەتوانرێت دەسەڵات وەربگیرێت و جەیڵبرەیک درووست بکرێت.

5 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
244