هەواڵ

ئینستەگرام کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی داخڵبوونی چەند هەژمارێک لە یەک کاتدا دەکات

ئینستەگرام بەردەوامە لە زیادکردنی تایبەتمەندی و ئامرازە یارمەتیدەرەکان بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی، بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیاکە سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکە تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن بە جارێک داخڵی گشت هەژمارەکانیان ببن لە تۆڕەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی TechCrunch کۆمپانیاکە کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی Main Account دەکات، لە ڕێگای تایبەتمەندییەکەوە بەکارهێنەران دەتوانن ئەو هەژمارانەی کە هەیانە بەستەری هەژماری سەرەکییان بکەن و بە هەمان ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی هەژمارە سەرەکییەکەیان داخڵی گشت هەژمارەکانی دیکەیان ببن بە جارێک لە تۆڕەکەدا.

هەروەها هەر بە هۆی تایبەتمەندییەکەوە، کەسانی دیکەش دەتوانن لە ڕێگای ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی هەژمارە سەرەکییەکەتەوە داخڵی گشت ئەو هەژمارانەت ببن کە بەستەرت کردبوون بۆ هەژمارە سەرەکییەکەت.

تایبەتمەندییە نوێیەکەی ئینستەگرام ئاسانکارییەکی زۆر بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت، هەروەها ئەگەر یەکێکیت لەوانەی بە زوویی وشەی نهێنی هەژمارەکانت لە بیر دەچێتەوە، زیاتر لە هەمووان تایبەتمەندییە نوێیەکە سوودی دەبێت بۆ تۆ.

سەرچاوە :

9to5Mac

6 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
425