هەواڵ

فەرمی:- یاریەکی Titanfallـی دیکە دەبینین لە ساڵی 2019ـدا

لە ماوەی ڕابردوودا Vince Zampella یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ستۆدیۆی Respawn Entertainment لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لەسەر هەژمارەکەی خۆی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا ستۆدیۆکەیان لە ئێستادا کاردەکات لەسەر یاریەکی نوێی Titanfall.

ڕوونکردنەوەکەی Vince Zampella لە تویتەر:-

بە دڵنیایەوە زۆر شت هەیە ئێمە ئامادەی دەکەین بۆ یاری Apex Legends لە داهاتوودا و بەردەوامیش گوێبیستی ڕەخنەی سەرجەم یاریکەران دەبین، هەروەها لە هەمان کاتیشدا کاردەکەین لەسەر یاریەکی نوێ لە جیهانی Titanfallـدا بۆ ئەم ساڵ و پێمان خۆشە توانامان هەبێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەم جیهانەدا

شایەنی باسیشە ستۆدیۆکە بە فەرمی لە کۆتا ڕاپۆرتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا یاری Titanfall 3 ڕاناگەیەنن، بە واتای ئەوەی ئەم ساڵ یاریەک دەبینین لە جیهانی Titanfallـدا بەڵام بێ ئەوەی بەشی سێیەمی فەرمی بێت، کەواتە ئەم یاریە چی دەبێت؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش پێشبینی دەکرێت ڕاگەیەنراوی فەرمی لەم بارەوە هەبێت لە کۆنگرەی EA لە E3 2019، وەک بیرخستنەوەیەک یاری Apex Legends لە ئێستادا بەردەستە بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

7 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
598