ئای ئۆ ئێس

کۆمپانیای Toyota پشتگیری سەکۆی CarPlay بۆ 4 ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی داهاتووی زیاد دەکات

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی تایبەت بە بەرهەمهێنان و پیشەسازی ئۆتۆمبێل بەردەوامە لە زیادکردنی سەکۆی CarPlay ـی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئۆتۆمبێلەکانی، وەک ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە پشتگیری سەکۆکەی بۆ مۆدێلی ساڵی 2020 ـی ئۆتۆمبێلی Supra زیاد کرد. ئەمجارە کۆمپانیاکە هەنگاوێکی زیاتری نا بۆ زیادکردنی سەکۆکە بۆ ئۆتۆمبێلەکانی، بۆ ئەمجارە ڕایگەیاند کە پشتگیری سەکۆی CarPlay بۆ 4 ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی داهاتووی زیاد دەکات.

ئەمڕۆ کۆمپانیای تۆیۆتا ڕایگەیاند پشتگیری سەکۆی CarPlay بۆ مۆدێلی ساڵی 2020 ـی خێزانی TRD Pro لە جۆری SUV و بارهەڵگرەکان زیاد دەکات، کە پێکدێن لە ئۆتۆمبێلەکانی؛ Sequoia و Tundra و Tacoma و 4Runner. لە پاڵ زیادکردنی پشتگیری سەکۆی CarPlay بۆ 4 ئۆتۆمبێلەکە، هاوکات ئۆتۆمبێلەکان توانای پشتگیری کردنی سەکۆکانی Android Auto و Alexa ـیشیان دەبێت.

مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی Sequoia خاوەن ڕوونمایەکی هەستیار دەبێت بە قەبارەی 7 ئینج، هەروەها مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلەکانی Tundra و Tacoma و 4Runner خاوەنی ڕوونمایەکی هەستیار دەبن بە قەبارەی 8 ئینج.2020 Toyota Sequoia CarPlay interior

نرخ و زانیاری تەواو لەسەر ئۆتۆمبێلە مۆدێل نوێیەکانی خێزانی TRD Pro تاوەکو ئێستا لەبەر دەستتدا نین. کۆمپانیاکە لە پێشووتردا پشتگیری سەکۆی CarPlay ـی کۆمپانیای ئەپڵی تایبەت بە نێو ئۆتۆمبێل و شۆفێرانی بۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکانی ساڵی 2019 ـی لە جۆری Corolla و Camry و Avalon زیاد کردبوو.

سەرچاوە :

9to5Mac

7 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424