10
ئەپڵ 9, شوبات 2019 بۆچوون

ئەپڵ 3 مانگ بەژداربوونی بە خۆڕایی دەبەخشێت بە بەژداربووە کۆنەکانی خزمەتگوزاری Apple Music

لە دوای ئەوەی لە 2 ڕۆژی ڕابردوودا ئەپڵ وەشانی iOS 12.1.4 ـی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکان کرد، ئەمجارە کۆمپانیاکە ئاگادارکەرەوەیەکی ڕەوانەی ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس کرد.

ئەپڵ لە دوێنێ شەودا ئاگادارکەرەوەیەکی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی کرد تایبەت بە خزمەتگوزاری Apple Music و ئاگادارکەرەوەکە 2 ناونیشانی جیاوازی لە خۆ گرتبوو، ناونیشانی یەکەم “We’ve changed” بوو بە واتای “ئێمە گۆڕیمان” و ناونیشانی دووەم “It’s not too late” بوو بە واتای “زۆر درەنگ نییە”، هەروەها درێژەی ئاگادارکەرەوەکە ئاماژەی بەوە دەکرد کە ئەپڵ ئۆفەری 3 مانگی بەژداربوونی بە خۆڕایی دەبەخشێت بە بەکارهێنەرانی پێشووتری خزمەتگوزاری Apple Music و داوای کردووە دووبارە بگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە.

بە پێی درێژەی ئاگادارکەرەوەکە بێت، ئەم ئۆفەرەی ئەپڵ تەنها ئەو بەژداربووانە دەگرێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە وازیان لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە هێناوە یاخود پڕۆسەی بەژداربوونیان وەستاندووە. دوا بە دوای ڕەوانەکردنی ئاگادارکەرەوەکە بۆ بەکارهێنەران، گەشەپێدەرانی ئای ئۆ ئێس تیشکیان خستە سەر کارەکەی ئەپڵ و بە کارێکی بازرگانییانە ناویان برد، ئەمە لە کاتێکدا لە بەشێکی یاسای تایبەت بە درووستکەرانی ئەپەکاندا هاتوە کە نابێت ڕەوانەکردنی ئاگادارکەرەوەکان بۆ مەبەستی بانگەشەی ڕێکلامی و بازرگانی بەکاربهێندرێن.

ئاگادارکەرەوەکەت پێ گەیشتووە؟ نیازت وایە دووبارە خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنیتەوە بە سوودمەند بوون لە ئۆفەرەکە؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ