گووگڵ

گووگڵ هەڵدەستێت بە زیادکردنی پشتگیری تەکنەلۆژیای ARCore بۆ ژمارەیەک مۆبایل

کۆمپانیای گووگڵ بەردەوام کاردەکات لەسەر زیادکردنی پشتگیری تەکنەلۆژیای ARCore بۆ ئامێری زیاتر، ئەمەش لە کاتێکدایە مانگی نۆیەمی ڕابردوو کۆمپانیاکە هەستا بە زیادکردنی پشتگیری ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ چەند مۆبایلێکی هەریەک لە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و وەن پڵەس و هواوەی و سۆنی و نۆکیا و هتد…

ئەمڕۆش کۆمپانیاکە هەستا بە زیادکردنی چەند مۆبایلێکی نوێ بۆ لیستەکە، هەروەها شایەنی باسە لە نوێکاریەکی پێشووی ڕەوانەکراو بۆ ئەپەکە پشتگیری زیادکرابوو بۆ مۆبایلەکانی LG Signature 2017 و 2018 بەڵام بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک پشتگیریەکە لابرا، هۆکاری ئەمەش لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ کەمی بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلانە، هەروەها تۆی خوێنەر دەتوانیت بە سەردانیکردنی ئەم بەستەرە ARCORE ئاشنا ببیت بەو ئامێرانەی پشتگیری لەم تەکنەلۆژیایە دەکەن.

لیستی ئەو ئامێرانەی لەم کۆتاییەدا پشتگیریان بۆ زیادکراوە:-

  • Honor V20
  • Huawei Nova 4
  • Moto G7, Moto G7 Plus, Moto G7 Power, Moto G7 Play
  • Oppo R17 Pro
  • Vivo NEX Dual Display Edition

17 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
669