ئێڵ جی 25, شوبات 2019

کۆمپانیای LG مۆبایلی LG V50 ThinQ ـی بە پشتگیری کردن لە 5G و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـەوە نمایشکرد

کۆمپانیای LG پەردەی لەسەر یەکەمین مۆبایلی خۆی بە پشتگیری کردن لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل Mobile World Congress ـدا لادا.

مۆبایلەکە بووە یەکەمین مۆبایلی LG کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 12 و 16 و 12 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 8 و 5 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە جێگیر کراوە.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی LG V50 ThinQ:

  • ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج بە وردی نیشاندانی 1440 بە 3120 پێکسڵ لە جۆری AMOLED.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 6 گێگابایت لە جۆری LPDDR4.
  • بیرگە: 128 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 2 تێرابایت).
  • ئەستووری: 8.3 ملیمەتر.
  • کێش: 187 گرام.
  • پاتری: 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.5. دووەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر.
  • دەرچە: USB-C ، دەرچەی بیستۆک بە قەبارەی 3.5 ملیمەتر.
  • ڕایەڵە: 5G.
  • ڕەنگ: ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: LG UX (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

کۆمپانیای LG ڕایگەیاند لە ئەم چەند مانگەی داهاتوودا لە ئەمریکا و تایبەت بە کۆمپانیای Sprint بەردەست دەکرێت و لە پاشان لە هەریەکە لە وڵاتانی ئوستڕاڵیا و باشوری کۆریا و وڵاتانی ئەوروپا بەردەست دەکرێت. نرخی مۆبایلەکە تاوەکو ئەم ساتە ئاشکرا نەکراوە/نەزانراوە.

تێبینی: ئەمانە گشت زانیارییەکانن کە لەبەر دەستماندان تا ئەم ساتە. لە داهاتوودا ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە بە مەبەستی زیادکردنی وردەکاری زیاتر.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ