سامسۆنگ
27, شوبات 2019
سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی M30 ـی بە 3 کامێرا و ڕوونمای Super AMOLED ـەوە ڕاگەیاند

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ بە فەرمی هەردوو مۆبایلی گالەکسی M10 و M20 ـی ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە بە نەوەیەکی نوێ درێژەی بە زنجیرەی M دا و مۆبایلی گالەکسی M30 ـی ڕاگەیاند.
مۆبایلە نوێیەکەی زنجیرەی M خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.38 ئینج لە جۆری Super AMOLED Infinity-U و نۆچی دڵۆپەیی لەسەر ڕووی ڕوونماکەیدا بوونی هەیە. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە. پڕۆسێسەری Exynos 7904 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 4 و 6 گێگابایتە، لەگەڵ پاترییەکی فراوان بە توانستی 5.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر. لە پشتیشەوە هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی M30:
- ڕوونما: قەبارە 6.38 ئینج لە جۆری Super AMOLED Infinity-U بە ڕوونی +Full HD و بە وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Exynos 7904.
- گرافیک: Mali-G71 MP2.
- ڕام: 4 و 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 512 گێگابایت).
- ئەستووری: 8.4 ملیمەتر.
- کێش: 175 گرام.
- پاتری: 5.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە هێزی 15 وات.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ لە جۆری ultra-wide angle بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 5 مێگاپێکسڵ لە جۆری depth sensor بە تیرەی f/2.2.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: پەنجەمۆر ، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
- دەرچە: USB-C ، بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11b/g/n ، Bluetooth 5.0.
- ڕەنگ: ڕەشی تێکەڵاو ، شینی تیکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 8.1 Oreo (ڕەوانەکردنی Android 9 Pie لە داهاتوودا).

گالەکسییە نوێیەکە نرخی 210$ دەبێت بۆ بژاردەی ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت، هەروەها نرخی 250$ دەبێت بۆ بژاردەی ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت. وا بڕیارە لە کاتژمێر 12 ـی نیوەڕۆی 7 ـی مانگی داهاتوودا لە بازاڕەکانی وڵاتی هیندستان بەردەست بکرێت. هیچ زانیارییەکمان لەبەر دەستدا نییە تاوەکو ئەم ساتە سەبارەت بە بەردەستکردنی مۆبایلەکە لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.