10
گەرمترین 1, ئازار 2019

دەکرا ڕێکەوتنێکی ساڵی ٢٠٠٣ بە تەواوی جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان بگۆڕێت، خوێنەری چیرۆکەکەبن

دوێنێ ڕۆژنامەی بەناوبانگی The financial times بڵاوی کردەوە کە مۆتۆرۆلا زۆر نزیک بووە لەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣دا کۆمپانیای هواوەی بە بڕی ٧.٥ ملیار دۆلار بکڕێتەوە! تەنانەت لە هەواڵەکەدا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا هەریەک لە Mike Zafirovskiی COOی ئەوکاتی مۆتۆرۆلا و Ren Zhengfeiی دامەزرێنەری هواوەی و Larry Chengی بەرپرس لە کارەکانی مۆتۆرۆلا لە چین، لە کەنار دەریایەک بە ڕێگادا دەڕۆن و گفتوگۆ دەکەن.

بۆ یەکەمجارە ئەم چیرۆکە پەردەی لەسەر لادەدرێت و هەرچەندە هواوەی ئەوکات دەستێکی وای نەبوو لە دروستکردنی مۆبایلدا کە شایەنی باسبێت بەڵام هەر لەوکاتەوە توانایەکی ئێجگار باشی لە بواری بازرگانی کەل و پەلی تۆڕەکان(Network equipments) هەبوو، دوای ئەوەی Zafirovski لە پۆستەکەی لاچوو و پۆستێکی دیکەی لەناو مۆتۆرۆلا وەرگرت، کڕینەکە تەواو نەکرا چونکە کۆمپانیا ئەمریکییەکە پێی وابوو ئەو بڕە پارەیە زۆرە بۆ کڕینی هواوەی کە ئەوکات ناوبانگێکی نەبوو شایەنی باس بێت.

دواتر مۆتۆرۆلا سەرکەوتنی ئێجگار باشی بەدەستهێنا و زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن مۆبایلی لە زنجیرەی Razr فرۆشت و دواتریش لە ٢٠٠٩ بە دواوە یەکێکبوو لە دیارترین دروستکەرانی مۆبایلی زیرەکی ئەندرۆید بۆ ماوەیەکی کورت، مۆتۆرۆلا لە ساڵی ٢٠١١ لە لایەن گووگڵەوە کڕدرا بە ١٢.٥ ملیار دۆلار بەڵام دوای ٣ ساڵ بە بڕی تەنها ٢.٩١ ملیار دۆلار فرۆشرا بە لێنۆڤۆ.

شایەنی باسە ئەو کۆمپانیا چینییەی کە مۆتۆرۆلا ئامادە نەبوو ٧.٥ ملیار دۆلاری پێبدات تەنها لە ساڵی ٢٠١٨دا ١٠٨.٥ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە!

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ