سامسۆنگ

داواکاری پێشوەختەی زنجیرەی Galaxy S10 لە چین ئێجگار زیاترە لە هی زنجیرەی Galaxy S9ی پار

سامسۆنگ تا ئێستا هیچ وتەیەکی فەرمی نەبووە دەربارەی خواست لەسەر مۆبایلە ئاست بەرزە نوێیەکانی بەڵام کۆمەڵێک نیشانە هەن وامان لێدەکەن بڵێین زنجیرەی S10 فرۆشێکی باشی هەیە، لە چەندین شوێن بەرواری بەدەست گەیشتنی مۆبایلەکان بە کڕیاران دواخراوە، لە ئەمریکا سامسۆنگ بیستۆکی Galaxy Buds دەبەخشێت بە کڕیارانی S10 و +S10 بەڵام دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە کرانەوەی داواکاری پێشوەختە کۆمپانیاکە بیستۆکی لێبڕا و لە جیاتی ئەوە کڕیاران دەتوانن بایی ١٣٠ دۆلار کە نرخی بیستۆکەکەیە کاڵای دیکە لە سامسۆنگ وەربگرن.

لە دوایین هەواڵیشدا Ice Universe کە بەناوبانگە بە دەستختسنی هەواڵی تەکنەلۆژی ڕاست و بڵاوکردنەوەی، لە جریوەیەکدا دەڵێت فرۆشی داواکاری پێشوەختەی S10 و +S10 لە چین لە ماوەی تەنها ٢ کاتژمێردا، ٢ هێندەی فرۆشی داواکاری پێشوەختەی S9 و +S9 بووە لە چین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری سەرەتای بەردەستبوونیان بە شێوەی داواکاری پێشوەختە!

ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانێکە سامسۆنگ دەناڵێنێت بەدەست بازاڕی چینەوە و ساڵ لە دوای ساڵ کۆمپانیا چینییەکان بڕی زیاتر لە بازاڕی گالەکسی دەبەن بۆ خۆیان و ڕێژەی فرۆشی گالەکسی لە چین زۆر دابەزیوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا سامسۆنگ زۆر بە چڕی جەختی لە چین کردووتەوە و لە ڕێگای بەردەست کردنی مۆبایلەکانی A50 و A30 و A8s هەوڵ دەدات دووبارە بچێتەوە ناو کێبڕکێی ئەو وڵاتە.

 

سەرچاوە :

1 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257