گەرمترین

چەند وێنەیەکی زیندوو و نازیندووی مۆبایلی هواوەی P30 دزەیان پێکرا

لە پێشوودا چەندین وێنەی هواوەی P30 دزەیان پێکرا، هەروەها کۆمپانیاکە ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا کرد کە لە 26 ـی ئەم مانگەدا دەبێت لە بۆنەیەکدا لە شاری پاریسی فەڕەنسا. ئەمجارە چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی زیندوو و نازیندووی مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی بەدەست خرا کە بە تەواوی دیزاینی مۆبایلەکە بەدەر دەخات.

پێگەی WinFuture چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی پێشەوە و پشتەوەی مۆبایلی داهاتووی هواوەی بە ناوی P30 ـی بڵاوە پێکردووە. لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەنی 3 کامێرای ستوونی دەبێت لە پشتەوە، هەروەها لە پێشەوەدا خاوەن نۆچی دڵۆپەیی دەبێت لەسەر ڕووی ڕوونماکەی و کامێرای پێشەوەی لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها وێنەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە مۆبایلەکە خاوەن ڕەنگی تێکەڵاو دەبێت، وە یەکێک لە ڕەنگەکانی مۆبایلەکە ڕەنگی ڕەش دەبێت.

هاوکات مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی بۆ یەکەمین جار بە شێوەیەکی زیندوو بەدی کرا، ئەویش لە دەستی بەڕێز Yu Chengdong بەڕێوەبەری گشتی بەکاربەری کۆمەڵە بازرگانییەکانی کۆمپانیای هواوەیدا بینرا. لە هەمان کاتدا چەند وێنەیەکی زیندووی دیکەی مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی لە پێش نمایش کردنیدا دزەی پێکرا.

پڕوپاگەندەکانی پێشووتر پێمان دەڵێن کە مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی خاوەن 3 کامێرا دەبێت لە پشتەوە و کامێرا سەرەکییەکەیان ڕوونی 40 مێگاپیکسڵ دەبێت لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری جۆری Kirin 980 دەبێت لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی 6 گێگابایت و سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 ـی لەسەر جێگیر دەبێت.

2 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
516