ئەندرۆید
2, ئازار 2019
نێتفلێکس پشتگیری کارپێکردنی ڤیدیۆی HDR10 ـی بۆ گالەکسییە S10 نوێیەکان زیاد کرد

تەنانەت هێشتا مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 و S10E و S10 5G بە شێوەیەکی فەرمی بەردەست نەکراون بۆ فرۆشتن. بەڵام پێگەی نێتفلێکس تایبەت بە پەخشکردنی فیلم و زنجیرە جیهانییەکان پشتگیری کارپێکردنی ڤیدیۆ HDR10 ـەکانی بۆ گالەکسییە S10 نوێیەکان زیادکرد.
گالەکسییە S10 نوێیەکان یەکەمین مۆبایلن کە ڕوونماکانیان لە جۆری Dynamic OLED ـە و پشتگیری لە کارپێکردنی ڤیدیۆی +HDR10 دەکەن. بە شێوەیەک کە ڕوونمای گالەکسییە نوێیەکان دەتوانن ڕووناکییەکەیان بە شێوەیەکی بێ کەم و کورتی ڕێک بخەن.
هاوکات پێگەکە پشتگیری کارپێکردنی ڤیدیۆی HD ـی بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی M10 و M20 و M30 و گشت ئەو مۆبایلانەی دیکە زیادکرد کە بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن کواڵکۆم 675 و 710 و 855 کار دەکەن.
بۆ کارپێکردنی ڤیدیۆکانی نێتفلێکس لە گالەکسی S10 ـەدا بە شێوەی HDR10، پێویستە دواین وەشانی ئەپەکەت داگرتبێت.
داگرتن/نوێکردنەوەی ئەپی نێتفلێکس بۆ ئەندرۆید
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.