10
هەواڵ 5, ئازار 2019

لە پەخشی ڕاستەوخۆدا Dr.Disrespect هێرشی توند دەکاتە سەر یاری Apex Legends

Dr.Disrespect وەک هەموو گەیمەران دەیناسن بەردەوام دەنگە دەنگ و توڕەیی لێ دەبارێت، زۆرینەی کاتەکانیش هەڵدەستێت بە هێرش کردنە سەر یاریەکان، بە تایبەت یاریەکانی باتڵ ڕۆیاڵ، لە هەفتەی پێشوودا هەروەک باسمان لێوە کردبوو دکتۆر هێرشی کردە سەر یاری فۆرتنایت و بە هاوشێوەی فیلمی Telletubbiesـی ناوبرد.

ئێستاش دووبارە دکتۆر تووڕەیە بەڵام ئەم جارەیان لە یاری بەناوبانگی Apex Legends، دکتۆر بێڕێز لە یەکێک لە پەخشەکانیدا و لە ماوەی چەند ڕۆژی پێشوودا بە توندی هێرشی کردە سەر یاری Apex Legends ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی لە ڕووی دەنگەوە یاریەکە خراپە، لەم بارەیەشەوە ناوبراو ئاماژەی پێکرد یاخود با بڵێین هاواری کرد و وتی یاریەکە لە ڕووی دەنگەوە زۆر خراپە.

مەبەستی ناوبراویش لەمەدا ئەوەیە کاتێک یاریکەرێک لە شوێنێکدا خۆی جێگیرکردووە لەناکاو یاریکەرێکی لێ پەیدا دەبێت، بێ ئەوەی گوێ لە دەنگی پێی ئەو یاریکەرەی دیکە بێت، ئەمەش لە پەخشی ئەم جارەی دکتۆردا دەرکەوت، تیایدا ناوبراو لە کاتی یاریکردندا لە ناو یەکێک لە خانووەکاندا بووە و لە ناکاو و بێ ئەوەی ئاگاداربێت یەکێک خۆی دەکات بە خانووەکەدا و دەیکوژێت، ئەمەش بێگومان تووڕەییەکی ئێجگار زۆری دکتۆری لێ کەوتەوە و تەنانەت وای لێکرد بە شێوەیەکی تووند هاوار بکات، ئەمەش لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت.

پەخشەکەی Dr.Disrespect لە یاری Apex Legendsـدا:-

بینەری نوێترین ڤیدیۆمان بن لە یوتیوب، تێیدا پێداچوونەوەمان بە یاری Jump Forceـدا کردووە:-

تاگەکان Dr.Disrespect
بۆچونی تۆ