هەواڵ

دەرهێنەری یاری Assassins’s Creed لەمەودوا لە بەشی یاریە ڤیدیۆییەکانی کۆمپانیای گووگڵدا کاردەکات

Jade Raymond، لەوانەیە لە سەرەتاوە ئەم ناوە لە لای زۆرینەتان ئاشنا بێت، چونکە Jade کاریکردووە لەسەر دەرهێنانی سەرەتای زنجیرەکانی یاری بەناوبانگی Assassins’s Creed هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەریشی هەبووە لە دەرکەوتن و بەناوبانگ بوونی زنجیرەی یارییەکە لەو کاتەی کاری لەگەڵ کۆمپانیای یوبیسۆفت دەکرد، بەڵام پاش ماوەیەک دەستی بە کارکردن کرد لەگەڵ کۆمپانیای EA ئەویش لەسەر پڕۆژەی یارییەکی تاکە کەسی بوو بەڵام لە کۆتاییدا پڕۆژەکە هەڵوەشێنرایەوە بە هۆکاری ئەوەی کۆمپانیای ناوبراو ئاڕاستەی کارکردنی خۆی گۆڕی بۆ گرنگیدان بە یاریە سەرهێڵەکان.

پاش ئەم ڕووداوانە Jade هیچ هەواڵێکی لە بارەوە نەما و زانیاری لە بارەی کارکردنیشی نەبوو هەتاوەکو ئەمڕۆ، ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژمارەکەیدا ڕایگەیاند خۆشحاڵە بەوەی لە کۆتاییدا دەتوانێت لە ڕێگای کارکردنی وەک VP یان جێگری بەڕێوبەر لە کۆمپانیای گووگڵ بەشداری بەوەوە بکات کە هەیەتی، بێگومان ئەمەش لە میانەی پلانەکانی گووگڵە بۆ فراوانکردنی بەشی یاریە ڤیدیۆییەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی گەورەی کۆمپانیاکە، بێگومان ئەمەش وا دەکات کۆمپانیای ناوبراو گۆڕانکارییەکی گەورە دروست بکات بە هاتنی بۆ نێو جیهانی یاریە ڤیدیۆییەکان.

بەڵام هەتاوەکو ئێستاش زانیاری پێویست لە بارەی پڕۆژەکەی گووگڵەوە نییە، ئایا پڕۆژەکە ئامێرێکی تایبەت بە یاریکردنی وەک پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس دەبێت؟ یان خزمەتگوزاری هەوری تایبەت بە یاریکردن دەبێت؟ بۆ دەستکەوتنی وەڵامی ئەم پرسیارانە پێویستە چاوەڕوانی ڕاگەیەنراوی فەرمی کۆمپانیای ببین لە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی یاریە ڤیدیۆییەکان GDC 2019.

جریوەی Jade Raymond لە بارەی کارکردنی لە گووگڵ:-

14 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888