هەواڵ

تایبەتمەندییەکانی هەردوو مۆبایلی هواوەی P30 و P30 Pro دزەیان پێکرا

لە پێشوودا هواوەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی هەردوو مۆبایلی P30 و P30 Pro ـی ئاشکراکرد کە 26 ـی ئەم مانگە دەبێت. تایبەتمەندییە پێویستەکانی هەردوو مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی دزەیان پێکران و ئێستا لە بەر دەستتدان.

پێگەی WinFuture.de تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکانی هەردوو مۆبایلی داهاتووی هواوەی بڵاوکردۆتەوە. هاوکات چەند وێنەیەکی لە مۆبایلە نوێیەکانی هواوەی بڵاوکردۆتەوە کە وا دەردەکەوێت خاوەن ڕەنگی تێکەڵاو دەبن، بەڵام وا دیارە جۆری P30 Pro خاوەن بژاردەیەکی زیاتری ڕەنگ دەبێت ئەویش ڕەنگی پڕتەقاڵییە، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن تایبەتمەندی بەرزتر دەبێت لە چاو جۆری P30 ـی ئاساییەوە. هەروەها هواوەییە نوێیەکان خاوەن 3 کامێرای بەتوانا دەبن لە پشتەوە.

تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکانی هواوەی P30:

  • ڕوونما: 6.1 ئینج لە جۆری OLED.
  • پڕۆسێسەر: Kirin 980.
  • گرافیک: Mali G76.
  • ڕام: 6 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • پاتری: 3650 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری Wide Angle. سێیەم: بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 تایبەت بە نزیککردنەوە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.
  • هەستەوەری ئاسایشی: ئاشکرا نەکراوە.
  • دەرچە:  USB-C.
  • ڕەنگ: ڕەش ، سپی ، شین.
  • سیستەمی کارپێکەر: EMUI 9.1 (بنچینەکراو لەسەر Android Pie).

گشت تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکانی هواوەی P30 Pro:

  • ڕوونما: 6.47 ئینج لە جۆری OLED.
  • پڕۆسێسەر: Kirin 980.
  • گرافیک: Mali G76.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 یاخود 512 گێگابایت.
  • پاتری: 4200 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.6. دووەم: بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری Wide Angle. سێیەم: بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/3.4 تایبەت بە نزیککردنەوە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.
  • هەستەوەری ئاسایشی: ئاشکرا نەکراوە.
  • دەرچە:  USB-C.
  • ڕەنگ: ڕەش ، سپی ، شین ، پڕتەقاڵی.
  • سیستەمی کارپێکەر: EMUI 9.1 (بنچینەکراو لەسەر Android Pie).

پێشبینی دەکرێت نرخی هواوەییە نوێیەکان لە دەوروبەری 920$ ـەوە ببن. هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێدرابوو، هواوەی لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا مۆبایلە نوێیەکانی نمایش دەکات.

15 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509