10
سامسۆنگ 18, ئازار 2019

سامسۆنگ ڕێکەوتی نمایشکردنی نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی Galaxy A ئاشکراکرد

ماوەیەکی زۆر تێنەپەڕیوە بەسەر نمایشکردنی هەر یەکە لە مۆبایلەکانی گالەکسی A10 و A30 و A50 لە لایەن سامسۆنگەوە، بەڵام کۆمپانیاکە لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەی A ـی گالەکسی. بەم بۆنەیەوە کۆمپانیاکە ڕێکەوتی نمایشکردنی نوێترین مۆبایلی خۆی لە زنجیرەی گالەکسی A ئاشکراکرد.

سامسۆنگ ڕێکەوتی 10 ـی مانگی داهاتوو (4) ـی دیاری کرد بۆ ئەنجامدانی بۆنەیەک کە تایبەت دەبێت بە لادانی پەردە لەسەر نوێترین مۆبایل لە زنجیرەی گالەکسی A. زۆرینەی سەرچاوەکان جەخت دەکەنەوە کە گالەکسی A90 ناوی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ دەبێت.

بۆنەکە لە شاری بانکۆکی وڵاتی تایلەند، میلانی وڵاتی ئیتاڵیا و ساوپاوڵۆی وڵاتی بەڕازیل لە یەک کاتدا بەڕێوە دەچێت. هاوکات سامسۆنگ لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە شێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ نمایشکردنەکە دەگوازێتەوە.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نوێیەکەی گالەکسی کە لە زنجیرەی A دەبێت، خاوەن ڕوونمایەکی بێ لێوار بێت، هەروەها خاوەن 3 کامێرا دەبێت لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەک کە لە سەر ڕووی ڕوونماکەدا نابێت و دەرکەوتە دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ