ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای Fisker ئۆتۆمبێلێکی نوێی کارەبایی بۆ ڕکابەریکردنی Tesla Y ڕاگەیاند

جیهانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان تا دێت فراوانتر دەبێت. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای تێسلا ئۆتۆمبێلی کارەبایی Tesla Y ـی ڕاگەیاند کە لە جۆری SUV بوو. زۆری نەخایاند و کۆمپانیای Fisker ـی ئەمریکی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە جۆری SUV ڕاگەیاند، بەمەش بووە ڕکابەری ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی تێسلا.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی Fisker لە جۆری SUV ـە، بەڵام کۆمپانیاکە ناوی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا نەکردووە. ئۆتۆمبێلەکە توانای بڕینی 300 میلی دەبێت، هەروەها لە ناوەوە و لەسەر داشبۆردەکەی ڕوونمایەکی گەورە بوونی دەبێت کە لە ڕێگایەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە دەکرێت.

زانیارییەکان هێندە زۆر نین لەسەر ئۆتۆمبێلەکە، ئەوەندە دەزاندرێت کە ویڵی ئۆتۆمبێلەکە قەبارەی 22 ئینج دەبێت. نرخی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە لە 40.000$ ـەوە دەستپێدەکات و لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێت. وا بڕیارە لە ساڵی 2021 ـدا بەردەست بکرێت و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵیشدا زانیاری زیاتر و ناو و نرخی تەواوی ئۆتۆمبێلەکە لە لایەن کۆمپانیاکەوە ئاشکرا بکرێت.

سەرچاوە :

19 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
693