ئامێرە هەمەجۆرەکان

نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods لەگەڵ وەشانی iOS 12.2 و نوێتردا کار دەکات

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods ـی ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای نزیکەی 4 ساڵ لە بەردەستکردنی یەکەمین نەوەی بیستۆکە بێوایەرەکە. ئەپڵ ئاماژەی بەو وەشانانە دا کە لەگەڵ بیستۆکە بێوایەرە نوێیەکەدا کار دەکەن.

ئەپڵ ئاماژەی بەوە دا کە نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods لەگەڵ وەشانە نوێیەکانی iOS 12.2 و macOS 10.14.4 و watchOS 5.2 ـدا کار دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا هەر 3 وەشانەکە لە دۆخی تاقیکاریدان و بە فەرمی بەردەست نەکراون، بەڵام ئەم ئاماژە پێدانەی ئەپڵ، دڵنیامان دەکاتەوە کە هەفتەی داهاتوو هەر 3 وەشانەکە بە فەرمی بەردەست دەکرێن.

ئەمەش ڕەنگە تا ڕادەیەک ببێتە جێگای نیگەرانی بۆ ئەو بەکارهێنەرانی کە جەیڵبرەیکیان هەیە، چونکە ئەوەی پێویستە لە دوای کڕینی بیستۆکەکە، نوێکردنەوەی وەشانی ئایفۆن و ئایپادەکانیانە بۆ دواین وەشان.

نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods بە 2 جۆر بەرگی بارگاویکردنەوەی بێوایەر و بە وایەر بەردەست دەکرێت و نرخی 159$ و 199$ دەبێت، هەفتەی داهاتوو لە کۆگا و بریکارە باوەڕپێکراوەکانی ئەپڵ بەردەست دەکرێت. لێرەوە زانیاری زیاتر بخوێنەوە.

سەرچاوە :

20 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
589