فەیسبووک

فەیسبووک تایبەتمەندی وەڵامدانەوەی دەقەکان بۆ مێسنجەر زیاد دەکات (نوێکراوە)

لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمپانیای فەیسبووک لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ مێسنجەر، لە دوای زیادکردنی ڕووکاری نوێ و دۆخی تاریکەوە بۆ ئەپەکە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی VentureBeat، فەیسبووک بەمزووانە تایبەتمەندی وەڵامدانەوەی دەقەکان بۆ مێسنجەر زیاد دەکات، لە ڕێگای تایبەتمەندییە نوێیەکەوە دەتوانرێت وەڵامی دەقە نێردراوەکان بدرێتەوە، هاوشێوەی ئەوەی لە تێلەگرام و واتسئەپدا هەیە. ئەمەش بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی وەڵامەکان بۆ ئەو دەقەی کە مەبەستتە وەڵامی دەربارەی بدەیتەوە، لە کۆمەڵە(گرووپ)ـە قەڕەباڵغەکاندا ئەم تایبەتمەندییە سوودی دەبێت.

بۆ ئەنجامدانی وەڵامدانەوەی دەقەکان، پێویستە فشار لەسەر دەقی دیاریکراو بکەیت و لە پاشان پەنجە بنێیت بە reply ـدا لە خوارەوەی ئەپەکەدا.

بە پێی پێگەکە بێت، تایبەتمەندییەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ گشت بەکارهێنەرانی ئەپی مێسنجەر لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیددا بەردەست دەبێت.

نوێکراوە (2019/3/22): بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران زیادکرا. بۆ ئەنجامدانی، فشار لەسەر ئەو دەقە بکە کە دەتەوێت، لە پاشان کرتە لە دوگمەی reply بکە لە خوارەوە یاخود لە تەنیشت دەقەکەدا پەنجە بە وێنۆچکەی وەڵامدانەوەدا بنێ.

سەرچاوە :
20 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
589