یاری
23, ئازار 2019
ئەم مانگە دۆخی Battle Royale بۆ یاری Battlefiled V بەردەست دەکرێت

لە کۆنگرەی E3 ساڵی ٢٠١٨ کۆمپانیای DICE، خاوه‌نی یاری Battlefield V، ڕایگه‌یاند دۆخی باتڵ ڕۆیاڵ له دروستکردندایه، و به‌م زووانه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. به‌پێی زانیاریه‌کانی ماڵپەڕی IGN ناوی دۆخە نوێکه بریتییه له (Firestorm) واته گه‌رده‌لولی ئاگری.
کۆمپانیای ناوبراو ڕایگه‌یاند نه‌خشه‌ی دۆخە نوێکە ناوی Halvøyـیه و ١٠ هێنده له نه‌خشه‌ی Hamada گه‌وره‌تره، و به گه‌وره‌ترین نه‌خشه‌ی یاریه‌که ناویان بردوه. نه‌خشه‌که پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک بۆكسی خۆڵاوی كه پڕه له چه‌ک و ڕوخێنه‌ری بینا، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلیشی تێدایه. هاوشێوه‌ی باتڵ ڕۆیاڵهکانی تر به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌ییه و نه‌خشه‌که بچووک ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌کان له یه‌ک شوێندا له کۆتاییدا کۆبنه‌وه و براوه دیاری بکرێت، وه شێوه‌ی بازنه‌که‌ش له ئاگر پێکهاتووه.
نەخشەی Halvøy لە یاری باتڵ فیڵد
زۆر له به‌کارهێنه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی یاری پرسیاری ئه‌وه‌یان هه‌بووه، کە ئایا ئه‌م دۆخە نوێیه به چ شێوازێک ده‌بێت؟ لە وەڵامدا کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە دۆخە نوێکه له ١٦ دەستە پێکهاتووه و هه‌ر دەستەیەک ٤ که‌س له‌خۆ ده‌گرێت، وه کۆی گشتی هه‌موو یاریزانه‌کان له دۆخە نوێکه‌دا ٦٤ که‌س ده‌بێت، هەروەک دۆخی ته‌نها واتە Solo شی تێدا ده‌بێت. جۆری ئۆتۆمبێلیش تانکه‌ری Panzerـیان دیاری کردووه و پێیان وایه باشترین جۆری ئۆتۆمبێل ده‌بێت، ئەمەش تاوەکو ٤ که‌س بتوانن له‌ناو یه‌ک ئۆتۆمبێلدا بن. هه‌مان شێوه‌ی یاری PUBG له‌کاتی خۆ هه‌ڵداندا به په‌ڕه‌شووت دێیته خواره‌وه و دهنیشێیتهوه.
شایەنی باسە، کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی دۆخە نوێکه ڕێکەوتی ٢٥\٣ـی بۆ دیاریکراوە و بۆ گشت سه‌کۆکان به‌رده‌ست ده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت یه‌کێک بێت له خۆشترین باتڵ ڕۆیاڵهکان و جیاواز بێت لە هاوشێوه‌کانی خۆی.
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن دەربارەی دۆخەکە لە ناو باتڵ فیڵد: