سامسۆنگ

مۆبایلی Galaxy Note 10 لەوانەیە یەکەم مۆبایلی بێ دوگمەی سامسۆنگ بێت

کۆمپانیای سامسۆنگ هەمیشە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دیزاینی مۆبایلەکانیدا کردووە، بە پێچەوانەی Galaxy Fold کە هەنگاوێکی گەورەی کۆمپانیاکە بوو و تیایدا دیزاینی ئامێرەکەی بە تەواوی گۆڕی بەڵام ئەی چی دەربارەی مۆبایلی Galaxy Note 10 ئایا هەمان ئاڕاستەی زنجیرەی نۆتی دەبێت؟ لەم بارەیەوە و لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەداوە مۆبایلی Galaxy Note 10 پێدەچێت یەکەم مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگ بێت کە خاوەنی هیچ دوگمەیەک نەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکە وا دیارە کۆمپانیای سامسۆنگ گۆڕانکاریەکی گەورە لە دیزاینی ئەم مۆبایلەدا دەکات و هیچ دوگمەیەک لە مۆبایلەکەدا بوونی نابێت، هەرچەندە ئەم پێشبینیە تاڕادەیەک دوورە لە ڕاستیەوە چونکە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی سامسۆنگ خاوەنی دوگمەی یاریدەدەری Bixbyـە و ئەمەش زیادکراوەیەکی گرنگە لە لای کۆمپانیاکە.

شایەنی باسە مۆبایلە بێ دوگمەکان تا ڕادەیەک نوێ نین چونکە لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایل وەک HTC مۆبایلی بێ دوگمەیان ڕاگەیاندووە، یان مۆبایلی Meizu Zeroـی کۆمپانیای مەیزوو کە خاوەنی هیچ دوگمەیەک نییە، بە هەر حاڵ لە ئێستادا تا ڕادەیەک پێشبینیکردن بۆ دیزاینی Note 10 هەندێک زووە و کاتێکی زۆریشمان لە بەردەستدایە هەتاوەکو ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە.

27 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888