هەواڵ
27, ئازار 2019
فەرمی: ڕاگەیاندنی یاری ترسناکی Five Nights At Freddy’s بۆ بەکارهێنەرانی چاویلکەی PlayStation VR

ماوەیەک لەمەوپێش هەواڵێکی دزەپێکراو ئەوەی پشتڕاست کردەوە یاریەکی زنجیرەی Five Nights At Freddy’s لە ژێر ناونیشانی Help Wantedـدا بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی چاویلکەی PlayStation VR، لە ماوەی ڕابردووشدا ئەم هەواڵە پشتڕاست کرایەوە و لە میانەی زنجیرەی یەکەمی چالاکیەکانی State of Playـدا یەکەمین ڤیدیۆی یاریەکە بە فەرمی نمایشکرا، بێگومان بە تەماشاکردنی ڤیدیۆکە تێبینی دەکەیت یاریەکە شێوازێکی ترسناکی دەبێت و بێگومان تاقیکردنەوەیەکی ناوازیش بەردەست دەکات بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی چاویلکەی PlayStation VRـن.
سەبارەت بە یاریەکە ئەوا سەرجەم کەسایەتیە ترسناکەکانی زنجیرەی یاریەکە لەگەڵ هەمان شوێنەکان و بێگومان شوێنی نوێی دیکەشی تێدایە و دەتوانیت تاقیانبکەیتەوە لە کاتی یاریکردنت بۆ چیرۆکی یاریەکە، هەرچەندە لە بارەی چیرۆکی یاریەکەوە هیچ زانیاریەک ڕانەگەیەنراوە بەڵام بە دڵنیایەوە هەڵگری واتایەکی ناوازە و بیرۆکەیەکی بەهێز دەبێت هاوشێوەی بەشی یەکەمی زنجیرەی یاریەکە، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە ئەوا ئاشکرا نەکراوە بەڵام بەم زووانە بۆ بەکارهێنەرانی چاویلکەی PlayStation VR بەردەست دەبێت.
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی Five Nights At Freddy’s Help Wanted بن بۆ بەکارهێنەرانی PlayStation VR:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.