ئەپڵ 2, نیسان 2019

بیستۆکی بێوایەری AirPods لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی 60% ـی بازاڕی بیستۆکە بێوایەرەکانی جیهانی داگیرکردووە

بازاڕی بیستۆکە بێوایەرەکان تا دێت زیاتر ڕوو لە هەڵکشان دەکات. لە دواین ئاماری فرۆشتندا بیستۆکی بێوایەری AirPods ـی ئەپڵ بێڕکابەرانە زۆرترین ڕێژەی فرۆشی تۆمارکردووە.

بە پێی ئامارێکی پێگەی Counterpoint Research، لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا(2018) 12.5 ملیۆن یەکە لە بیستۆکە بێوایەرە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراون، بیستۆکی بێوایەری AirPods ـی ئەپڵیش 7.5 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە، بەمەش بیستۆکی بێوایەری AirPods ڕێژەی 60% ـی لە بازاڕی بیستۆکە بێوایەرەکانی جیهاندا داگیرکردووە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا.

هەر بە پێی پێگەکە، زۆرترین فرۆش لە بازاڕەکانی ئەمریکای باکووردا بووە و ڕێژەی فرۆشی 24% ـی لێ تۆمار کراوە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا.

نرخە بەرزەکەی بیستۆکی بێوایەری AirPods نەبووەتە ڕێگر لە بەرامبەر ڕێژەی فرۆشتنیدا، لە کاتێکدایە کە نرخی بیستۆکە بێوایەرەکە لە سەروو 140$ ـدایە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ