ئای ئۆ ئێس
4, نیسان 2019
ئەپڵ ئەپی Clipsـی بە پشتگیری لە کاریگەری و لەزگەی نوێ و زیاتریش نوێکردەوە

نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوبەر ئەپڵ ئەپی Clipsـی بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ ڕاگەیاند، کە چەند تایبەتمەندیەکی لە ئەپەکانی وەکو سناپچات و ئینستەگرام و ڤاین و چەندی تر کۆکردووەتەوە و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ڤیدیۆیی کورت بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست بکەیت. بەم بۆنەیەوە و لە دوای ماوەیەکی زۆر ئەمڕۆ ئەپڵ نوێکردنەوەیەکی بۆ ئەپەکەی بەردەست کرد، کە لەگەڵیدا چەندین تایبەتمەندی نوێی هێناوە بە شێوەیەک وای لە ئەپەکە کردووە کە ئەپەکە ببێتە ئەپێکی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی خۆی.
لە گرنگترین زیادکراوەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:
- زیادکردنی ئەو دەنگانەی کە لە GarageBand و ئەپی تری دروستکردنی دەنگ دروستکراون بۆ ناو ئەپی کلیپس، کە لە پێشتر تەنها ئەوانەی لە ناو ئایتیونز هەبوون دەتوانرا زیادبکرێن.
- ئەپەکە پشتگیری ناردنی پڕۆژەکانی خۆی دەکات لە ڕێگەی ئێیەردرۆپ و ئیمەیڵ و تەنانەت هەڵگرتنی لە ناو ئەپی Files، يان بەرزکردنەوەی بۆ ناو خزمەتگوزارییە هەورییەکانی وەکو گووگڵ درایڤ و وەندرایڤ و … هتد.
- زیادکردنی سێ Title و Captionـی نوێ بە بوونی جوڵەی جوان و قەشەنگ.
- زیادکردنی لەزگە واتە Stickerـی شێوە سێ دووری بۆ ڤیدیۆکان.
- دووبارەکردنەوە Duplicate و دووبارە ناونانەوە Renameـی پڕۆژەکان.
- ئەپەکە پشتگیری لە ClassKit دەکات بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران لە ناردنی ڤیدیۆکانی خۆیان بۆ مامۆستایان لە ڕێگەی ئەپی School Workـەوە.
بۆ ئەزموون کردنی ئەمانەی سەرەوە زیاتریش دەتوانیت دوایین وەشانی ئەپی کلیپس لەسەر ئەپستۆر بۆ ئایفۆن و ئایپاد دابگریت. کرتە بکە بۆ داگرتن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!