10
هەواڵ 18, نیسان 2019

هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی یاری Assassin’s Creed Unity بە خۆڕایی بەدەست بهێنە

کۆمپانیای یوبیسۆفت پاش ڕووداوی ئاگرگرتنەکەی کەنیسەی نۆتردام لە فەڕەنسا، هەستا بە بەخۆڕاییکردنی یەکێک لە خۆشترین و نایابترین یاریەکانی زنجیرەی Assassin’s Creed لێرەشدا مەبەستمان لە یاری Assassin’s Creed Unityـە، ئەوەی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی یاریەکە داگرتنی کۆگای Uplayـە لەسەر کۆمپیوتەر پاشان چوونە ژوورەوە بە هەژمارەکەت و گەڕان بە شوێن یاریەکەدا، پاش دۆزینەوەی یاریەکە هەڵبژاردەی زیادکردن بۆ سەر هەژمارەکەم دابگرە، بەم شێوەیە یاریەکە بۆ هەمیشە زیاد دەبێتە سەر هەژمارەکەت و دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێت دایبگریت و چێژ لە یاریەکە وەربگریت.

هەر لە بارەی کەنیسەکەوە ئەوا کۆمپانیای یوبیسۆفت هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی بڕی 500 هەزاری یۆرۆ وەک هاوکاریەک لە بنیادنانەوەی کەنیسە سووتاوەکەدا، هەروەها شایەنی باسە ماڵپەڕی GPS World ئاماژەی بەوەداوە ئەندازیارەکان دەتوانن بە بەکارهێنانی یاری Assassin’s Creed Unity کەنیسەی نۆتردام دووبارە بنیادبنێنەوە، وەک ئاشکرایە دیزاینکردنی کەنیسەکە لە یاری Assassin’s Creed Unityـدا ماوەی دوو ساڵی خایەندووە بە واتای ئەوەی ستۆدیۆی یوبیسۆفت گرنگیەکی زۆری بەم شوێنە مێژووییە داوە هەتاوەکو بە باشترین و جوانترین شێوە لە لای یاریکەراندا دەربکەوێت.

تێبینی:-

  • یاریەکە بە خۆڕاییە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، هەروەها بەردەستە بۆ کڕین لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.
تاگەکان Assassin's Creed Unity
بۆچونی تۆ