ئەپڵ

ڕەنگە ئەپڵ کامێرای پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ باشتر بکات

کاتی بەردەستکردنی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ تا دێت نزیکتر دەبێتەوە، بەم بۆنەیەوەش پێگە و کەسایەتییە پێشبینیکەرەکان دەکەونە پێشبینی کردن. ئەمجارە بەڕێز Ming-Chi Kuo پێشبینییەکی بەهێز دەکات سەبارەت بە کامێرای پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ.

لە ڕاپۆرتێکدا بەڕێز Ming-Chi Kuo پێشبینی دەکات ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ قەبارەیان 5.8 و 6.1 و 6.5 ئینج ببن هاوشێوەی ئایفۆنەکانی ساڵی ڕابردوو. هەروەها ڕوونی کامێرای پێشەوەی هەرسێکیان 12 مێگاپێکسڵ ببن و کامێراکانیان خاوەن تایبەتمەندی CIS ببن، وە لە لایەن کۆمپانیای سۆنیەوە بەرهەم بهێندرێن. هەروەها پێشبینی دەکات ئەپڵ هاوێنەیەکی کەمێک بچووک بۆ کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان زیاد بکات بە مەبەستی یارمەتیدان لە کارامەیی لە ڕووناکی کەمدا.

هەمان کەسایەتی پێشبینی دەکات ئەپڵ ڕووپۆشی ڕەش بۆ کامێرای پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکان بەکاربهێنێت. تاوەکو کامێراکە گونجاندن درووست بکات لەگەڵ دەرەوەدا. گۆڕانکارییەکەی ئەپڵ لە کامێرای پێشەوەی ئایفۆندا بە گۆڕانکارییەکی گەورە هەژمار دەکرێت، چونکە چەند ساڵێکە ڕوونی کامێرای پێشەوەی ئایفۆنەکان 7 مێگاپێکسڵن.

پێشووتر پێشبینی دەکرا کە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ خاوەن 3 هاوێنەی کامێرا بن لە پشتەوە، ئەوەتا پێشبینی بۆ کامێرای پێشەوەش کرا. ڕەنگە ئەمساڵ ببێتە ساڵی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کامێرا لە لایەن ئەپڵەوە.

سەرچاوە :

18 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
693