هەواڵ 21, نیسان 2019

ڕێژەی بە دڵبوونەکانی یاری Assassin’s Creed Unity لە کۆگای ستیم بەرزبووەتەوە

وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگرێکی گەورە لە کەنیسەی نۆتردام لە فەڕەنسا بەربوو و بە هۆیەوە ئەم شوێنە مێژووییە گرنگە زیانێکی زۆری لێکەوت، هەروەها کۆمەڵێک لە ڕاپۆرتەکانیش ئاماژەیان بەوەدا یاری Assassin’s Creed Unity بەکاردەهێنرێت لە بنیادنانەوەی کەنیسەکە بە هۆکاری ئەوەی دیزاینکردنی کەنیسەی نێو یاریەکە ماوەی دوو ساڵی خایەندووە و تا ڕادەیەکی زۆریش هاوشێوەی ڕاستییە.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای یوبیستۆفت چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڕیاریدا یاری Assassin’s Creed Unity بە خۆڕایی بەردەست بکات بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ئەویش لە ڕێگای کۆگای تایبەت بە خۆی Uplay، هەروەها کۆمپانیای ناوبراو هەستا بە بەخشینی بڕی 500 هەزاری یۆرۆ هەتاوەکو هاوکاربێت لە بنیادنانەوەی کەنیسەکەدا، ئەم کارانەی کۆمپانیا وایکرد بەکارهێنەرانی یاریەکە بەدڵبوونێکی زیاتر بدەنە یاریەکە بە شێوەیەک زۆرینەی بەکارهێنەران لە ماوەی ڕابردوودا هەستاون بە گۆڕینی بەدڵبوونەکانیان و بەرزتریان کردووەتەوە ئەمەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەدی دەکرێت لە کۆگای ستیمدا.

تاگەکان Assassin's Creed Unity
بۆچونی تۆ