سامسۆنگ

سامسۆنگ تابلێتی Galaxy View 2ـی بە ڕوونمای 17.3 ئینجەوە نمایشکرد

 

لە دوای ئەوەی نەوەی یەکەمی ئەم زنجیرە تابلێتە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی سامسۆنگدا نەبوو، سامسۆنگ نەوەی دووەمی لەم زنجیرەیە ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە سەیرکردنی فیلم و بابەتە هاوشێوەکانی.

ئەم نەوەیە هاوشێوەی نەوەی یەکەمی ئەم زنجیرەیەیە و خاوەنی ڕایەڵەی 4G LTEـیە، و ڕوونمایەکی ١٧.٣ ئینجی FHD لەسەرە لەگەڵ بوونی دەنگی Dolby Atoms لەگەڵ دوو تایبەتمەندی تایبەتی کۆمپانیای At&t بەناوەکانی AT&T NumberSync و AT&T Video Call.

لە ڤیدیۆیەکی هاوبەشی سامسۆنگ و AT&T دا کۆمەڵێک تایبەتمەندی تابلێتەکە باسکراون، کە بوونی پاتریەکی ١٢٠٠٠ ملی ئەمپێرییە لەگەڵ بوونی بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت لەگەڵ پشتگیری تا ٤٠٠ گێگابایت بۆ بیرگەی دەرەکی، بەڵام پێگەی درۆید لایف تەواوی زانیارییەکانی بڵاوکردووەتەوە لەسەر ئەم تابلێتە بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • ڕوونما: 17.3 ئینج
  • ڕوونی ڕوونما: 1920×1080
  • پڕۆسێسەر: Exynos 7884 – 1.6 GHz Dual + 1.6GHz Hexa
  • ڕام: 3 گێگابایت
  • بیرگە: 64GB + بیرگەی دەرەکی تا 400 گێگابایت
  • پاتری: 12,000 ملی ئەمپێر
  • کامێرا: 5MP front facing camera for video calls
  • سیستەمی وەگەرخەر: Android 8.1
  • دووریەکانی: 10.37x 16.42 x 0.68 ئینج

 

سەرچاوە :

26 نیسان، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1153