ئای ئۆ ئێس
11, نیسان 2013
سیدیا ئه‌پده‌یتی نوێی TSS Serverـی ڕاگه‌یاند بۆ پاشه‌كه‌وت كردنی فایلیSHSH + چۆنیەتی

دوێنی بابه‌تێكمان بڵاو كرده‌وه لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن و درووست كه‌ری سیدیا (جه‌ی فریمان ناسراو به سۆریک) ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی به هێز كردنی ئاسایشی iOS له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه TSS Serverــی فایلی SHSH له سیدیا كه تایبه‌ته به داونگره‌ید كردنی وەشانهكان هه‌ڵه‌ی تێكه‌وتووه خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ ئه‌پده‌یتی نوێی TSS Server ڕاگه‌یه‌ندرا كه تایبه‌ته به چاك كردنی ئه‌م هه‌ڵه‌یه. له‌گه‌ڵمان بن و ئه‌م هه‌نگاوانه په‌یڕه‌و بكه‌ن:
سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵه‌كه وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه بوو:

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی:
1. به‌رنامه‌ی سیدیا بكه‌وه و برۆ بۆ به‌شی TSS Center (SHSH & APTicket)، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

2. كرته له‌سه‌ر به‌شی Save 6.1.3 Now بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

3. كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه نامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت “Requesting from Apple…”. وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

4. له‌م هه‌نگاوه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به سه‌ركه‌وتووی فایلی SHSH بۆ وەشانی 6.1.3 پاشه‌كه‌وت كرا لای من ته‌نها ئه‌م وەشانهی نیشان دا، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.