10
فەیسبووک 15, ئایار 2019 بۆچوون

فەیسبووک گۆڕانکاری لە یاساکانی بەکارهێنانی پەخشی ڕاستەوخۆدا دەکات

لە دوای تێپەڕبوونی 2 مانگ بەسەر ھێرشە خۆکوژییەکەی نیوزلەندا کە خۆکوژێک لە کاتی ئەنجامدانی پەخشێکی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا ھێرش دەکاتە سەر مزگەوتێک، لە ئاکامدا بە دەیان کەس شەھید و بریندار دەبن.

سەبارەت بەو بابەتە، کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە یاساکانی ئەنجامدانی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و توند دەکرێن، وە ھەر کەسێک لەو یاسانەی دادەنرێن دەربچێت، ئەوا تاوەکو ماوەی 30 رۆژ ناتوانێت پەخشی راستەوخۆ لە فەیسبووکدا ئەنجام بدات.

کۆمپانیاکە ئاماژەشی بەوە کردووە کە ھەر کەسێک لە کردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆدا چەکی بە دەستەوە ببێت، خودکارانە پەخشە ڕاستەوخۆکەی دەوەستێندرێت. ھەروەھا تاوەکو ئێستا 1.5 ملیۆن ڤیدیۆ سڕدراونەتەوە کە لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا پەخش کرابوون.

شایەنی باسە تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک لە ساڵی 2016 ـەوە بۆ گشت بەکارھێنەران بەردەستکراوە، لە ئێستادا ژمارەیەک بەکارهێنەی بێشوماری ھەیە و بەردەوام لە زیادبووندایە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ