ئۆپۆ
16, ئایار 2019
کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی Realme X Lite ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 710 و کامێرای 16 مێگاپێکسڵەوە ڕاگەیاند

لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Realme X ـدا، کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی Realme X Lite ـیشی بە تایبەتمەندی و نرخی مامناوەندەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری AMOLED، پڕۆسێسەری Snapdragon 710 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 4 و 6 گێگابایتیە، لەگەڵ بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 64 و 128 گێگابایت. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە. هەروەها خاوەن پاترییەکیشە بە توانستی 4,045 ملی ئەمپێر و لە پشتیشەوە هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Realme X Lite:
- ڕوونما: 6.3 ئینج – جۆری AMOLED – ڕوونی +FHD – وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ – شووشەی جۆری Corning Gorilla Glass 5.
- دیزاین: نۆچ: هەیەتی.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 710 2.2GHz octa-core.
- گرافیک: Adreno 616.
- ڕام: 4 و 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: –
- کێش: –
- پاتری: 4,045 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 20 وات لە جۆری VOOC 3.0.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 25 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: Micro USB – دەرچەی بیستۆکی 3.5 ملیمەتری.
- دەنگ: –
- ڕایەڵە: دوانە سیمکارت – Wi-Fi 802.11a/b/g/n/ac – Bluetooth 5.0 – 4G LTE – VoLTE.
- ڕەنگ: سپی – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: سیستەمی ColorOS 6 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
مۆبایلی Realme X Lite لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشەوەختە بە نرخی دەستپێکی نزیکەی 180$.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.