ئەپ و نەرمەکاڵا 16, ئایار 2019

ئەپێک بۆ دەستخستنی سەدان پاشبنەما (Wallpaper) بە ڕوونی 4k

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، مۆبایلەکانی وەنپڵەس خاوەن ڕوونمای نایاب بوون، و بە تایبەت ئەو پاشبنەما نایابانەی کە لەگەڵ هەر نەوەیەکی ئەو مۆبایلە بینیومانن. ئەمەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ هونەرمەندی سویدی، Hampus Olsson، کە لە وەنپڵەس ٢ـەوە پاشبنەماکان بۆ ئەم مۆبایلە دیزاین دەکات. ئێستاش بە خۆشحاڵیەوە هونەرمەندی ناوبراو ئەپێکی بە ناوی Abstruct تایبەت بە پاشبنەما لەسەر گووگڵ پلەی بڵاوکردوەتەوە.

ئەپەکە لە ئێستادا خاوەنی ٣٠٠ پاشبنەمایە بە ڕوونی 4K کە نیوەیان خۆڕاین و نیوەکەی تریشیان بە پارەن. ئەپەکان دابەشکراون و لە نێویاندا هاوپۆلێکی تایبەت هەیە بە ناوی OnePlus، و سەرباری بوونی چەندین بەشی تریش.

شایەنی باسە، ئەپەکە خاوەن ڕووکارێکی سادەیە و ئاسانە لە بەکارهێناندا. هەر لە ناو ئەپەکە دەتوانیت وێنەی خوازراو بخەیتە سەر ڕووکاری ماڵەوە یان ڕوونمای قوفڵ، هەروەک دایانبگریتە سەر مۆبایلەکەت.

هەروەکو ئاماژەی پێکرا، ئەپەکە زۆربەی پاشبنەماکانی خۆڕایین، بەڵام دەتوانیت بەشەکانی تریش بە ١.٩٩$ بکەیتەوە و بیکڕیت. بەفەرموون بە کرتەکردن لەم وێنەی خوارەوە ئەپەکە لە گووگڵ پلەی دابگرن.

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.hampusolsson.abstruct

بۆچونی تۆ