10
هەواڵ 18, ئایار 2019

وەن پڵەس بە هاوکاری ڕۆڵگێڕی بەناوبانگ Robert Downey Jr ڕیکلام بۆ مۆبایلی OnePlus 7 Pro دەکات

بێگومان لە پێناو پەرەپێدان بە فرۆشی مۆبایلە نوێیەکەی، کۆمپانیای وەن پڵەس لەمەوبەدوا لەگەڵ ڕۆڵگێڕی بەناوبانگ Robert Downey Jr ڕیکلام بۆ مۆبایلی OnePlus 7 Pro دەکات لە وڵاتی چین و هیند و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە شێوازی دیکەش بینەری دەبین.

لەم بارەیەوە ڕۆڵگێڕ Robert Downey Jr دەڵێت:-

”شتێکی زۆر ناوازەیە کاتێک دەبینیت نیشانەیەکی بازرگانی گەنج هەڵدەستێت بە گۆڕینی ڕووکاری تەکنەلۆژیا، بێگومان منیش ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوەیەک بوومەوە لە کاتی هاوکاریکردنم بۆ بەرهەمهێنانی ڕیکلامێک بەند بێت لەسەر بنەمای جۆرایەتی و پیشەگەری، بێگومان ئەمەش بە شێوەیەکی تەواو ناوازە سەلمێنرا. هەروەها لە کاتی پێداچوونەوە بە مۆبایلی OnePlus 7 Proـدا گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە پاڵ دیزاینە ناوازەکەیدا جێگای سەرنجڕاکێشان بوو”

بە هەر حاڵ ئەمە یەکەم جار نییە ڕۆڵگێڕی ناوبراو هەڵدەستێت بە ڕیکلام کردن بۆ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنی مۆبایل، لە پێشووتردا بینیمان Robert Downey Jr بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای HTC ڕیکلامی کرد بۆ مۆبایلی HTC One M9 ئەمەش لە ماوەی نزیکبوونەوەی کاتی نمایشکردنی فیلمی Avengers: Age of Ultron، لە ئەنجامیشدا کۆمپانیای ناوبراو سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیای وەن پڵەس ناوبانگێکی زۆری هەیە، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆتا ئەنجامەکان بە سوودی ناوبراو بشکێتەوە.

تاگەکان Robert Downey Jr
بۆچونی تۆ