ئامێرە هەمەجۆرەکان

سامسۆنگ دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی ڕووکاری One UI بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی Galaxy Watch و Gear S3 و Gear Sport

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active ـی ڕاگەیاند، کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕووکاری One UI ـی لەسەر جێگیر ببوو. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە بۆ ژمارەیەک لە کاتژمێرە زیرەکە کۆنەکانی.

ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە هەر یەکە لە کاتژمێرە زیرەکەکانی Galaxy Watch و Gear S3 و Gear Sport دەگرێتەوە و لە ڕێگای نوێکارییەکەوە لە ئەپی Galaxy Wearable ـدا ئەنجام دەدرێت، قەبارەی وەشانە ڕەوانەکراوەکە 115 مێگابایتە.

گرنگترین نوێکارییەکانی وەشانە نوێیەکە بریتین لە:

  • خاوەن ڕووکاری One UI.
  • دەموچاوی نوێ بۆ کاتژمێرەکان.
  • پانێڵی خێرا.
  • گۆڕانکاری لە ئەپی Settings.
  • گۆڕانکاری لە ئەپی Samsung Health.
  • زیادکردنی تایبەتمەندی Wellness of Heart.
  • زیادکردنی جوڵەی مەلەکردن.
  • باشترکردنی پاتری.

بۆ پشکنین کردن و داگرتنی وەشانە نوێیەکە بۆ کاتژمێرەکەت، پێویستە سەردانی ئەپی Galaxy Wearable بکەیت لە مۆبایلەکەت.

سەرچاوە :
21 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936