ئای ئۆ ئێس
25, ئایار 2019
ئەپڵ وەشانی iOS 12.3.1 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بەردەستکرد

لە دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 2 هەفتە بەسەر بەردەستکردنی وەشانی iOS 12.3 لە لایەن ئەپڵەوە، دوێنێ (24 ـی 5) کۆمپانیاکە وەشانی iOS 12.3.1 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکان بەردەستکرد.
وەشانە نوێیەکەی ئای ئۆ ئێس وەشانی ژمارە iOS 12.3.1 (ژمارەی بنیادنەر: 16F203) ـە و قەبارەی 117 مێگابایتە. هیچ گۆڕانکارییەک لە وەشانە نوێیەکەدا ئەنجام نەدراوە. تەنها چەند کێشەیەکی کەم نەبێت. کێشە چارەسەرکراوەکان بریتین لە:
- چارەسەرکردنی کێشەی پچڕان و کارا نەبوونی خزمەتگوزاری (LTE (VoLTE.
- چارەسەرکردنی ناردنی بەستەرە ڤایرۆساوییەکان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە iMessage.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی General
- کردنەوەی بەشی Software Update
- کرتە کردن لە Download and install
تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:
- پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە %50 زیاتر بێت.
- پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.