10
ئەندرۆید 25, ئایار 2019 بۆچوون

وەنپڵەس دڵنیایی دا لە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Q بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 5 و 5T

وەنپڵەس نزیکەی 2 ساڵە مۆبایلەکانی OnePlus 5 و 5T ـی بەردەست کردووە. بە پێچەوانەی کۆمپانیاکانی دیکەوە، وەنپڵەس یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە مۆبایلە کۆنەکانیشی پشتگوێ ناخات لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید بۆیان. هەروەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیاکە دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 3 و 3T. لە کاتێکدا هەردوو مۆبایلەکە تەمەنیان 3 ساڵ تێپەڕی کردووە. ئەمڕۆ وەنپڵەس دڵنیایی دا لە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Q بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 5 و 5T.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای وەنپڵەس ڕایگەیاند:

پێشووتر وەشانی Android Q ـمان ڕەوانەی هەریەکە لە مۆبایلەکانی OnePlus 7 Pro و 6 و 6T کرد. ئێستاش دڵنیایی دەدەین بە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی OnePlus 5 و 5T بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Q بۆیان لە ماوەیەکی نزیکدا.

کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی وەشانەکەی بۆ مۆبایلە ناوبراوەکان ئاشکرا نەکرد. بەڵام وا پێناچێت وەنپڵەس درەنگ بکەوێت لە ڕەوانەکردنی بۆیان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ