ئەپڵ

ئەپڵ 11 مۆدێلی نوێی ئایفۆنی لە داتابەیسی ئۆراسیدا تۆمارکرد

وا دیارە ئامادەکارییەکانی نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵی ئەپڵ بەرەو کۆتایی دەڕۆن، کە وا بڕیارە لە پایزی ئەمساڵدا نمایشبکرێت. ڕێکەوتی 23 ـی 5 کۆمپانیای ئەپڵ 11 مۆدێلی نوێی ئایفۆنی لە داتابەیسی لیژنەی ئابووری ئۆراسی (Eurasian Economic Commission) ـدا تۆمارکرد.

مۆدێلە نوێیەکان پێکدێن لە 11 دانە، ژمارەی مۆدێلەکان ئاشکرا کراون و ئەمانەن:

  • A2111
  • A2160
  • A2161
  • A2215
  • A2216
  • A2217
  • A2218
  • A2219
  • A2220
  • A2221
  • A2223

بەڵام لە تۆمارکردنی ئایفۆنە نوێیەکان، تەنها ژمارەی مۆدێلەکانیان ئاشکرا کراوە. هەرچی دەربارەی ناوەکەیانە، تاوەکو ئێستا بە شێوەی نیمچە فەرمی ئاشکرا نەکراون. بەڵام پڕوپاگەندەکان پێمان دەڵێن ڕەنگە کە بە ناوەکانی iPhone 11 و iPhone 11R ـەوە بن.

پڕوپاگەندەکانی بێشووتر ئاماژەیان بەوە دەدا کە ڕەنگە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ بە هەمان قەبارەی ئایفۆنەکانی ساڵی پار بن کە قەبارەیان 5.8 و 6.1 و 6.5 ئینج بوون. هەروەها ڕەنگە ئەپڵ کامێرای پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ باشتر بکات.

لە پێشووتر و پێش نمایشکردنیان، ئەپڵ هەریەکە لە ئایپادە نوێیەکان، ئایفۆن 7 و 7 پڵەس، ماک بووک پڕۆ 2018، ئێیەر پۆدس و زنجیرەی دووەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch و نوێتری لە داتابەیسی لیژنەی ئابووری ئۆراسی (Eurasian Economic Commission) ـدا تۆمار کردبوو.

سەرچاوە :

25 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936