ئای ئۆ ئێس

کۆمپانیای Valve ئەپی چاتکردنی Steam Chat بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕادەگەیەنێت

بێگومان ئاشکرایە Steam یەکێکە لە بەربڵاوترین و بەناوبانگترین کۆگاکانی داگرتنی یاری ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت بەکارهێنەرێکی زۆر پشت بەم سەکۆیە دەبەستێت بۆ بەدەستهێنانی یاریەکان، بەڵام لە هەمان کاتیشدا پێویستە بە هەر شێوەیەک بێت پەیوەندی هەبێت لە نێوان یاریکەران، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای Valve بە فەرمی ئەپی Steam Chatـی بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاگەیاند.

دڵنیام زۆرێکتان گوێبیستی ئەم ئەپە نەبوون لە پێشووتردا، چونکە Steam Chat پێشووتر یان دیاریکراوتر بڵێین ساڵێک لەمەوبەر ڕاگەیەنرا بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، ئێستاش کۆمپانیای ناوبراو بڕیاریدا ئەپەکە بەردەست بکات بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

لەم بارەیەشەوە کۆمپانیای ڤاڵڤ دەڵێت:-

”بە دڵنیاییەوە ئێمە کاردەکەین لەسەر زیادکردنی چاکسازی زیاتر بۆ ئەپی Steam Chat لەو چاکسازییانەش چاتی دەنگییە، هەر بۆیە لەگەڵ جیابوونەوەی ئەپی Steam Chat و سەربەخۆبوونی وەک ئەپێک ئەوا ئەپی Steam Mobile گۆڕانکاری گرنگی تێدا ئەنجام دەدرێت و زیاتریش تیشک دەخرێتە سەر سەلامەتکردنی هەژمارەکان. هەروەها پلانەکانمان هەڵبژاردەی Steam Guardـێکی باشتر لە خۆدەگرێت هەتاوەکو داخڵی هەژمارەکان ببین بە شێوەیەکی باشتر و بێگومان سەلامەتیش، وەک ڕێگای کۆدی QR Code و داخڵ بوون بە یەک کرتە، لەگەڵ ئەمانەشدا بێگومان باشترکردنی تێپەڕبوون و هاتنە نێو ئەپەکە”

ئەپەکە لە ئێستادا بەردەستە بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، لەم بەستەرانەوە دایبگرن:-

28 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891