ئینتەرنێت

بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی ڕەمەزاندا بە ڕێژەیەکی زۆر کاتیان لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەفیڕۆ داوە

بە ھۆی بەربڵاوی تەکنەلۆژیا لە سەرتاسەری جیھاندا، کەم کەس ھەیە کە خاوەن یەکێک لە هەژمار یاخود زیاتری تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. وا دیارە بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە کاتێکی زیاتریان لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەفیڕۆ داوە لە چاو مانگەکانی دیکەوە.

ھەردوو کۆمپانیای فەیسبووک و گووگڵ ڕایانگەیاند کە لە مانگی رەمەزاندا ژمارەی بەکارھێنەران لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیادی کردووە. جێگای باسە ھەردوو کۆمپانیا ھەستاون بە بڵاوکردنەوەی ئامار، تیایدا بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 58 ملیۆن کاتژمێر فەیسبووکیان بەکارھێناوە لە رەمەزاندا.

ھەروەھا سەیرکردنی دراما و وەرزش کردن و چەندەھا بابەتی دیکە دەرفەتی داوە بە کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی لە رەمەزاندا بەرهەمەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەردەست بکەن، ھەریەکە لە فەیسبووک و ئینستەگرام و یوتیوب نرخی ڕیکلامیان بەرزکردۆتەوە. فەیسبووک بە ڕێژەی 5% نرخی ڕێکلامی بەرزکردۆتەوە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و لە مانگی رەمەزاندا و یوتیوبیش بە 151% ڕێژەی بینینی بەرزبۆتەوە.

تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی ھەریەکە لەو کۆمپانیا بەناوبانگانە زیاتر وا دەکات کە بەکارھێنەران زیاتر بمێنەوە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان، بەمەش ڕێژەی بەکارھێنەران لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان زیاتر و زیاتر دەبێت.

سەرچاوە :
30 ئایار، 2019